هە ڵکردنی
باى له پڕی مه رگ،
شە ختەى گريانێکی جێماو
له نێوچاودا،
به هەزاران
دوعاى بەقه قنه س بوی نێوان زه وى ئاسمان،
ئاواتى خنكاوى
هه ڵکێشانی،
جارێکی تر هه ناسه.
خواحافيزى بێئاوڕدانەوەو
مەرگی بێوادە.
هەڵەبجە؛
گيرانى خۆر،له قرچەی نیوەڕۆدا،
رؤشناييى(٥٠٠٠) خۆری درەوشاوە
له نيوه شه ودا.
هەڵەبجە؛
كاروانى بەدوایەکی نابينايانی
نيو كه نده لانه كان به ره و
رۆژهەڵات،
هه ڵکەندنی ڕەگی دره خته كان،
له برسا.
هەڵەبجە؛
ئاوێنەی شكاوى كچێکی خەولێکەوتوو،
كل و كلدانی نێولە پی
کە پڕیبوله ڕەشاييى گازى سيانيد.
نه سرين عه باس ئيبراهيم
10september2022
Discussion about this post