كارۆخ مەلائەسعەد: یەكێك لە بەرهەمەكانی تیپی میوزیكی (پاشای گەورە) دەڵێتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوویشدا بە شێوەی ڤیدیۆكلیپ بڵاوی دەكاتەوە.
(هەڵۆ) لە لێدوانێكدا بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی گوت: “گۆرانیی (بێ تۆ)ـم بەرهەم هێناوە، كە ئەو گۆرانییەیش یەكێك بووە لە بەرهەمەكانی تیپی میوزیكی (پاشای گەورە)، هاوكات منیش بە شێوازێكی تازەگەریانەتر گوتوومەتەوە. هەروەها ئەو بەرهەمە لە ستۆدێۆی (ڕۆژ) تۆمار كراوە و (محەممەد یاسین)ـیش موزیكەكەی دابەش كردووە.”
لە بارەی كاری كلیپەیشەوە دەڵێت: ” ئێستا لەگەڵ ستافێكی بە توانای شاری هەولێر سەرقاڵی كلیپكردنی ئەو گۆرانییەین و كارەكەیشمان بەرەو تەوابوون هەنگاو دەنێت.”
ناوبراو بۆ یەكەم جاریەتی گۆرانی دەچڕێت و هەوڵ دەدات بەرهەمێكی باش پێشكەیش بكات.