زانا گه‌ڵاڵی: نه‌رویج، زانا گه‌لاڵی: بەئامادەبوونی نوێنەری ی.ن.ک و ستافی بیرۆی نەرویج ، به‌سه‌رپه‌رشتی وەزارەتی کۆچ و هاوکاری شاره‌وانی ئۆسلۆ، رۆژی ١١-٦ چوارەم فێستیڤاڵی كلتووری و هونه‌ری گه‌لان كه بهفێستیڤاڵی (زه‌وی) ناسراوه له‌ئۆسلۆی پایته‌ختی ولاتی نه‌رویج به‌رێوه‌چوو.
له‌م فێستیڤاڵه‌دا كه نوێنه‌رانی ٣٢ رێکخراوی گه‌لانی جیهان به‌چه‌ندین شێوازی جیا نمایشی كلتووری خۆیان پێشكه‌شكرد، رێكخراوی گه‌شه‌و کۆمەڵەی کوردی سوریا كه دوو رێكخراوێكی چالاكن و له‌ژێر چه‌تری رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی ی.ن.ك دان به‌چه‌ندین چالاكی كلتووری و هونه‌ری جۆراوجۆر‌و به‌ئالای پیرۆزی كوردستان و جلوبه‌رگ و هه‌ڵپه‌ركێی كوردی به‌شداریان لهچوارەم فێستیڤاڵی زه‌وی له‌ئۆسلۆی پایته‌خت كرد.
دەستپێکی فێستيڤاڵ بەوتەی هەریەک لە ئسبيورن هنريك نوێنەری وەزیری رۆشنبیری نەرویجی و نوێنەرانی وەزارەتی کار‌و کۆچ و وتەی رێکخراوی زەوی دەستیپێکرد.
پاشان نوێنەرانی هەریەک لە رێکخراوە کلتوورییەکانی گەلان ، بە ڕەنگ و جلووبەرگی تایبەت بە خۆیان کە گوزارشت لە کلتووری نەتەوەکەی خۆیان دەکرد، گروپەکانی خۆیان بە ئامادەبووان ناساند ، هەر لەم جوارچێوەشدا شێروان زیاد باویانی رێكخراوی گه‌شه و شیروان عومهركۆمهڵهی كوردی سوریایان به‌ئاماده‌بووان ناساند،. هه‌روه‌ك ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی فێستیڤاڵی زه‌وی پێكهاتبوو لهرێپێوانێك بۆ ناساندنی كلتوری هه‌ریه‌ك له‌گه‌لانی به‌شداربوو کە لەپارکی کرێکاران دەستیپێکرد بۆ بەردەم پەرلەمان و لەوێشەوە بۆ بەردەم ماڵی مەلیکی نەرویج ، پاشان گەڕانەوە هەمان شوێن
شیروان زیاد باویانی سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی گەشە لە فێستيڤالی زەوی، لەم بارەیەوە وتی : ئەم ساڵیش بۆ ساڵی چوارەم ئەم فێستيڤالە بەرێوەدەچێت کە هەر ٤ ساڵ به‌چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆراو به‌شداریمان له‌م فێستیڤاڵه‌دا كردووه.
باویانی وتیشی : بریارە مانگی ٨ ی ئەمساڵ، بۆساڵی دووەم ، رۆژێكی تایبه‌تی بۆ نمایشی كه‌لتووری كوردی لە ئۆسلۆی پایتەخت بەڕیوەدەچیت ، ئامانجمان لە بەشداری کردنی ئەم فیستڤاڵانە ناساندنی کلتووری کوردی بە گەلانی دنیا‌و و خزمەتگەیاندنی زیاتر بە کلتووری نەتەوەکەمانە .