لە کاتى ئیستادا گۆرانبێژ لە تازەنرین کارى هونەریدا هەڵوێست ڕاگەیاند: خەریکى بەر هەمێکى نوێم بە ناوى (لە هەر کوێ بیت )کە ئەم بەرهەمە لەلایەن (ن.ز)وە هۆنراوەى بۆ نوسراوەو ئاوازى (شەماڵى چەرخەندازە) و لەلایەن دایرەکتەرى بەتواناى ئێران( ئیلتان نورى) کارى وێنە گرتن و مۆنتاژى بۆ کراوە.سەرجەم کارە موزیکییەکانى لە ستیۆدیۆ (میترۆنۆم) لە شارى (مهابادى) ئێران ئەنجام دراوە لەلایەن هونەرمەندان(عەلى شەریفزادە و ئەفشین شوکرى)یەوە
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە هیچ لایەنێک نەبۆتە سپۆنسەرى بەرهەکەى تەنها خودى خۆى ئەرکى سپۆنسەرى گرتۆتە ئەستۆ.بەم نزیکانەش لە میدیاکانەوە پەخش دەکرێ.
جێگەى ئاماژە بۆ کردنە هەڵوێستى تەمەن 27 ساڵ لەدایک بووى شارى هەڵەبجەى شەهیدە و ئەمە چوارەم کلیپى ناوبراوە پاش ئەوەى پێشتر چەندین کلیپى ترى لە میدیاکانەوە پێشکەش کراوە.
ئا. ابراهیم نامۆ