دوای ئەوەی هونەرمەندی لاو (هەڤاڵ) لە چەند ساڵی رابردوو سێدی یەكەمی بڵاوكردەوە، لە ئێستادا سێدی دووەمی بڵاودەكاتەوە. لەماوەی چەند ساڵی رابردوو هونەرمەندی لاو (هەڤاڵ) سێدییەكی بەناوی (دڵە بێ بەزەییەكان) بڵاوكردەوەو كە پێكهاتبوو لە(7) تراك ،
چەند گۆرانییەكی لەو سێدییە كلیپ كرد كە جێگای رەزامەندی گوێگرانی بوو، لە لێدوانێكی تایبەت بۆ میدیا رایگەیاند “لە ئایندەیەكی نزیك سێدی دووەمی بڵاودەكاتەوە بەناوی (گومانە جوانەكان) كە لە (8) تراك پێكهاتووە، لە هۆنراوەكانی (سەركەوت رەسوڵ و هەردی قادر و مامۆستا رەشید و قەهار شێخانی و سەردار جاف ، سەردار مام عەبدوڵڵا، فەهمی نەبی)و لە ئاوازەكانی (زیرەك حەمەدئەمین،بڕوا پیرداود ،هەڵدێر محێدین،زیرەك شێرزاد، خۆشەوی هیرانی، سەردار مام عەبدوڵڵا) كە بە ستایلی ئەرەبێسك كاری لەسەر كردووە، كاری دەنگی لە ستۆدیۆ كەنارە بۆ كراوە، مایسترینگی دەنگی لە وڵاتی توركیا بۆ ئەنجام دراوە، لە پرسیارێكی میدیادا بۆ هەڤاڵ كە ئایا ئەم ئەلبومە نوێیە لەسەر ئەركی كێ بەرهەم هاتووە رایگەیاند”بەشێكی لەسەر ئەركی خۆم و بە سوپاسەوە وەزارەتی رۆشنبیری هاوكاریان كردوم “.
شایانی باسە دوای پێنج ساڵ بێدەنگی و كاركردن لەسەر نوێترین ئەلبومی لە داهاتوویەكی نزیك دەكەوێتە بەر گوێی هاوادارنی ، یەكێك لە داواكانی هونەرمەند ئەوەیە كە دەڵێ ” هیوام وایە هونەری كوردی بە بەرزی رابگیرێ و پاڵپشتی هونەرمەندان بكرێ بەوەی كە سێدییەكی ئۆرجیناڵ بڵاودەكاتەوە كۆپی نەكرێت، داوام وایە كۆپی نەكرێت تا كاری باشتری بە دواوە بێت” و ئەوەشی راگەیاند كە لە رۆژانی داهاتوو یەكێك لە گۆرانییەكانی سێدییە نوێیەكەی كلیپ كردووە و بڵاودەبێتەوە بە هاوكاری كەناڵ (4) لەگەڵ ستافێكی كاراو پرۆفشناڵ كاری تێدا كراوە، كە لە دەرهێنانی عادل ئاكرەییە و یاریدەدەری دەرهێنەر فرەنك كیلڤێرت و مۆنتێر مەنسور سەمەد كاری بۆ كردوە.
شاخەوان محەمەد