كارۆخ مەلائەسعەد: گۆرانی و كلیپێكی تازەی هێناوەتە بوون و لە ئاییندەیەیكی نزیكیشدا لە ڕێگای كەناڵە هونەرییەكانەوە ئەو كارەی دەخاتە بەردیدی بینەران.
گۆرانیبێژ (هەژار دهۆكی) لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی لە نوێترین كاری خۆی ئاگادار كردەوە و گوتی: ” نووێترین كاری هونەریم گۆرانی و كلیپێكە، كە تێكستی گۆرانییەكەم لە لایەن (ئەدیب چەلكی)ـەوە ئامادە كراوە و ناونیشانەكەیشی (نازلی یارێ)ـە.
میلۆدیەكەیش (نیهاد عەلی) ئامادەی كردوە، هاوكات ئەو كارە لە شاری دهۆك لە ستۆدێۆی (دەنگ و ڕەنگ) بەرهەم هاتووە.”
لەبارەی ناوەڕۆكی كلیپەكەیشیەوە دەڵێت: “كلیپەكەم لە لایەن دەرهێنەر (مینۆ) لە وڵاتی (سوید) بە ئەنجام گەیاندووە و، بیرۆكەی سینارێۆكەیش خۆم دامڕشتووە.”
ناوبراو بەڵێنیش دەداتە هەوادارانی كە ئەو گۆرانییە و كلیپە تازەیەی بە دڵی خەڵك دەبێت.