لە دامێنی چاوێکی مەست دڵم تێکەڵی خۆر ببوو
بە نیگایەک لێم دەڕوانی سەرتاپە جەستە سڕدەبوو
تازە شەرمم جێ هێشتبوو کە ماچم کرد ئەم زەمینە
ئەوە خەونی مناڵیم بوو تێر بۆنی کەم ئەم گەردوونە
هەور هاتوو لێم تێپەڕی خۆزگەم وابوو نەیبینمەوە
وەک ئاوی مەنگ ڕابوەستم لەناو خۆما بخولێمەوە
دڵۆپە بارانی کام وەرزە گۆمی حەزم دە شڵە قێنێ
ئەم هەوارم لێ وون دەکا وخاكی بەرپێم دەلەرزێنێ
کەو تومەتە جەنگێکەوە عەشق خوێنم دەخواتەوە
بە هەناسەش بۆم دەرنابڕێت بەڵێن تازە بکەمەوە
وەکو نەفرەت سەیری دەکەم پڕ دەفتەری یادگاری
وام پێ دەڵێت چارەنوسم دەستە مۆ نابێت دڵدای
خالید قەڵادزێی
21 januari 2011 hama_khalid@hotmail.com