ئامادەکردنی/ بێلان حەسەن گەرمیانی: قەیرانی موزیکی کوردی بوه ته بنێشته خۆشەی ژێر ددانی ده یان که سایەتی و لایەنی ناپسپۆر له بواری موزیك و گۆرانی ته نانه ت به ده یان جار موزایه ده به هونه ر و هونه ر مه ندانه وه کراوه له ناوه وه و ده ره وه ی کوردستان ، له هه مانکاتدا چه ندین جار له ڕیگای کۆنفرانس یاخود مه راسیمی کلتوری تایبه ته وه هه وڵ دراوه بۆ کۆکردنه وه و هاوده نگ بوونی هونه رمه ندان له ژێر دروشمی جۆراوجۆر . جێگای داخه که هه تاوه کو ئه مڕۆش قه یرانه کان ده ستنیشان نه کراون و لایه نه هه ستیاره کان به پێی پێویست نه پێکێنراون .
ئه مه ش ده گه ڕێته وه بۆ لاوازی له هۆشیاری وهۆشمه ندی زۆرینه ی هونه ر مه ندان خۆیان به پله ی یه که م و لایه نی به کارهێنه ر به پله ی دووه م به مه ش له قسه ی نه سته ق و دروشمی بریقه دار‌و خه ڵه تاندنی حکومه ت زیاتر هیچی دیکه نایه ته پێکاندن .
چه ند ساڵێکه کار بۆ دۆزینه وه ی چاره سه رێك ده که م له قه یرانی ناوبراو ، مێژوی کارکردنه که م ده گه ڕێنمه وه بۆ ساڵی ٢٠٠٩ که له سه ره تا دا له ڕێگای چه ند ماڵپه ڕێکی کوردی به ڕێزه وه وه ك پرۆژه یه كی سه ر به خۆ ڕاگه یاندنم بۆ کرد ، پاشان له لایه ن چه ند هونه ر مه ندێکی مه زنه وه له ڕێگای ده زگای موزیك و که له پوری کوردی له شاری هه ولێر زه مینه ی چاکترم بۆ خۆش کرا و جێگای سوپاس و پێزانینه . ئه وه بوو مانگی ئۆکتۆبه ری ساڵی ٢٠٠٩ گه ڕامه وه کوردستان و پرۆژه که م له وه زاره ت راکێشایه وه و بڕیارم دا له سه ره تادا به شیوه یه کی سه ر به خۆ به هاوکاری چه ندین هونه ر مه ندی دیکه ی ئه م بواره پێدا چونه وه بۆ پرۆژه که بکه ین .
خۆشبه ختانه له لایه ن ده زگای موزیك و که له پوری کوردیه وه له شاری هه ولێر به هاوکاری براو هاوڕێی ئازیزم مامۆستا هه نگاو ئه نوه ر شێخانی که هه م‌و توانایه کی ده زگای موزیك و که له پوری خسته گڕ له پێناو پشتگیری کردن و به هه ند ڕاگرتنی پرۆه که ، به و هۆیه وه به ڕێزیان هه ستان به بانگهێشتکردنی چه ندین هونه ر مه ندو که سایه تی هونه ریی خاوه ن ئه زمون ،که ئه مه ش ده قی بانگهێشته که بوو .
بۆ بەڕێز/
بە مەبەستى شرۆڤەو هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەى پڕۆژەى دەزگا (بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى و هونەرى بەرهەمە موزیکییەکان) کە لەلایەن هونەرمەند [بێلان حەسەن گەرمیانى] ئامادەکراوە، بەڕێزتان وەکو پسپۆرێک لەم بوارەدا بانگهێشت کراون بۆ بەشداریکردن لەم دیالۆگە. رۆژى دووشەممە، رێکەوتى 19/10/2009 کاتژمێر (4)ى ئێوارە لە بارەگاى دەزگا ئەنجام دەدرێت.
لەگەڵ رێزماندا…
هاوپێچ:
کۆپى پڕۆژەى دەزگا / بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى و هونەرى.
هەنگاو ئەنوەر شێخانى
بەرپرسى دەزگا
وێنەیەک بۆ:
• فایلی گشتی
_______________________________________
ئه مانه ش ناوی ئه وهه نه رمه ندو که سایه تیه به ڕێزانه ن که بانگهێشت کرابوون :
ڕێزداران ، هونه ر مه ندی گه وره مامۆستا وریا ئه حمه د ، مامۆستا شێرزاد سه رسپی ، مامۆستا ئامانج غازی مامۆستا به کر خالید ، مامۆستا فه ر هه نگ غه فور ، مامۆستا لالۆ ره نجده ر ، مامۆستا مه هدی ئومێد ، مامۆستا جه وده ت شاکر ، مامۆستا زانا ئه نوه ر ، مامۆستا چیایی که مال ، مامۆستا فوئاد محه مه د ،
مامۆستا هه ڵبه ست سه لاح ، مامۆستا نیاز زه نگه نه ، مامۆستا هه رێم جه مال ، مامۆستا جه مالی ده لاك هونه ر مه ند هه ردی سه ڵاح ، مامۆستا دارڤان سه ید ئه حمه د به رزنجی ، هونه ر مه ند ڕێبین جه مال، هونه ر مه ند سه فین ساڵح ، هونه ر مه ند هونه ر عه زیز ، هو نه ر مه ند هۆگر عه زیز ، هونه ر مه ندشیاو که مال ،هونه رمه ند زیره ك حه مه د ئه مین ، هونه ر مه ند زیره ك عبدلرحمان ،هونه رمه ند سۆران عبدلخالق ،هونه ر مه ند هێمن حسین ، هونه ر مه ند نه جات غه فور ، دکتۆر سه عدی به رزنجی هونه رمه ند ئاراس فاتیح ڕه سول ، مامۆستا ئاکۆ عومه ر ، مامۆستا ئاراس کۆیی ، دکتۆر که مال سه عدی .
له به ر نامه مان دا هه بوو چه ندین مامۆستا‌و هونه ر مه ندی گه وره ی دیکه ش بانگهێشت که ین له ئاینده یه کی نزیكدا وه ك مامۆستایان و هونه ر مه ندان دڵشاد دهۆکی ، ئه نوه ر قه ره داخی ، سه لاح ڕه ئوف، خالید سه ر کار ، عومه ر سه رکار ، دلێر حسێن ، گۆران کامیل ، زانای مه حمود هه ژار ، سه ردار کۆیی ، باکوری، عه دنان که ریم ، فه رهاد ساڵح ، سیروان سیرینی ، چه تۆ نه ورۆز ، فاروق باپیر ، مامۆستا نامدار ، هتد ….
هه روه ها چه ند که سایه تیه کی دیکه ش ، ئه مانه ش چه ند وێنه و دیمه نێکی کۆبونه وه که ن . شایانی گوتنه هه ندێك له بانگهێشته کان نه گه یشته ده ست ناوبراوان ، هه ندێك له به ڕێزان له به ر کاری تایبه تی نه یانتوانی ئاماده ی کۆبونه وه که بن ، به هه رحاڵ هه وڵ درا ئه و به ڕێزانه که سانێك له زۆربه ی شاره کانی کوردستان پێك بهێنن ، ئه مه وه ك خاڵی ده ستپێکردنی سه ره تایی . پرسیار و ڕاو بۆچون زۆر بوون ، هه م‌و کۆك بوین له سه ر گرنگی پێدان به پرۆژه که و کۆك بوین له سه ر گۆڕینی چه ند ده قێکی یاسایی و هێور کردنه وه ی چه ند خاڵێك که یه کجار زه ق و ڕه ق ده هاته به ر چاو هه ر بۆیه کۆك بوین له سه ر ئه وه ی که پێویستمان به چه ند هه نگاوێکی دیکه ی کۆبونه وه بوو بۆ ئه وه ی بگه ینه ئه نجامێکی گونجاو که تیایدا هه م‌و هونه ر مه ندانی ئه م بواره بتوانن تیایدا سودمه ند بن .
پاش جه ندین لێکدانه وه و چه ند هه نگاوێکی مه یدانی زۆر لایه نی قه یرانه که م بۆ ڕوون بوه وه که به گشتی خۆی له سێ لایه ن دا ده دۆزێته وه .
لایه نی یه که م قه یرانی خودی هونه ر مه ندی کورد خۆیه تی ، ئه ویش له به ر ئه وه یه که له زۆر ڕووه وه لاوازه ، وه ك لاوازی له که سایه تی ، له باری ئابووری ، له باری کۆمه ڵایه تی ، له باری هۆشیاری هونه ری و چه ندین ڕووی دیکه ..
لایه نی دووه میش قه یرانی به رهه می هونه ریه ، لێره دا باس له که می به رهه می هونه ری ناکه م ، به ڵکو باس له لایه نه ناته ندروسته کانی به شێکی فراوانی به رهه مه موزیکیه کان ده که م که به ستراونه ته وه به کۆمه ڵگا، له هه مانکاتدا زۆرینه یان شیاو نین بۆ بڵاوکردنه وه .
لایه نی سێیه میش به کارهێنه رانی به رهه مه موزیکیه کانن ، ئه وه ش له به ر ئه وه یه که به رهه می هونه ر مه ندان به شێوه یه کی نایاسایی و نا ته ندروست له کوردستان دا مامه ڵه یان پێوه ده کرێ چ له لایه ن بازاڕه وه چ له لایه ن هه ردوو مێدیای ده نگی و ڕه نگیه وه . له ژێر ڕۆشنایی قه یرانی ناوبراوه وه ، هه ڵسام به دامه زرادنی ڕێکخراوێکی هونه ری بۆ هونه ر مه ندانی موزیسیۆن که گۆرانیبێژان و ژه نیاران و به رهه م هێنه رانی ئه م بواره و کۆمپۆنیست و داهێنه رانی موزیك به گشتی ده گرێته وه ،
به ناوی ( ڕێکخراوی مافی هونه ر مه ندانی موزیسیۆن / کوردستان ) که ده کرێ به م شێوه یه پێناسه بکرێ :-
پێناسه ی ڕێکخراو :-
په یوه ستێکی هونه ردۆستانه ی دیموکراتی یاسابه نده .
بزافێکی کولتوریه له ڕووی سیاسه تی حیزبی و دینیه وه بێلایه نه .
کار ده کات له پێناو داکۆکی کرن له مافی هونه رمه ندانی موزیسیۆن له سه ر بنه مای یاسای مافی به رهه مهێنه ر، هه ر وه ها یاسای مافی چاپ و بڵاوکردنه وه هه ر وه ها به کارهێنانی یاسای ڕیالیتیس یاخود خاڵبه ندی مافه میکانیکیه کان له یاسای پاراستنی مافی به رهه مهێنان .
ئه م ڕێکخراوه م تاوه کو ئێستا به شیوه یه کی ڕه سمی تۆمار نه کردوه ، به ڵام وه ك سه ره تایه ك به شێوه ی دیمۆ بۆ مه به ستی ڕاهێنان له سه ر هاوده نگ بوونی هونه رمه ندانی بواری موزیك توانیومه له ڕیگای ماڵپه ڕی فه یسبوکه وه تۆماری بکه م .
له به رواری ١/٣/٢٠١١ ڕه شنوسی ئه م ڕێکخراوه م له ڕێگای هه مان ماڵپه ڕه وه ڕاگه یاند و ژماره ی ئه ندامان گه یشته وته زیاتر له ٣٠٠ ئه ندام و به رده وام له زیادبوون و په ره سه ندن دایه .
به م کاره ش له سه ره تا دا هیچ بارگرانیه ك له سه ر حکومه ت و لایه نه په یوه ندیداره کان درووست ناکه ین، به ڵکو له ئاینده دا ئه م ڕێکخراوه ده توانێت ئه رك و کێشه کولتوری وفه ر هه نگیه کانی که حکومه ت وه ك پێویست نه یتوانیوه له ئه ستۆی گرێ ، ڕێکخراوێکی له م شێوه یه ئاسانکاری بۆ حکومه ت بکات بۆ له ئه ستۆ گرتنیان .
ئێمه وه ك موزیسیۆن ، گۆرانیبێژان به شێوه یه کی سه ر به خۆتاوه کو ئێستا چه ندین جۆری ڕاپرسی و لێکۆڵینه وه ی زانستیمان له بواری مافه جۆراوجۆره کانی هونه رمه ندان دا کردووه، به مه ش هاوڕاین له سه ر ئه وه ی که، که موو کوڕی له پاراگرافه یاساییه کان له باره ی مافی هونه رمه ندانی موزی و گۆرانی دا له کوردستان به دی ده کرێ ، له هه مانکاتدا لامان وایه که ڕه نگه یاسای ته واو هه بن بۆ مامه ڵه کردن به م بواره وه به لام له به ر ئه وه ی ئێمه ی موزیسیۆن شاره زایی ئه وتۆمان نیه له بواری یاسا بۆ یه داوا له یاساناسان و ماف ناسان ده که ین هاوکاریمان بکه ن بۆ ئه وه ی بتوانین له ڕێگای یاساوه داکۆکی له مافه ڕه واکانی خۆمان بکه ین له سه روی هه موشیه وه پاراستنی مافی به رهه مه که به ڕای زۆرینه ی هونه ر مه ندان وایه که به رهه می هونه ر مه ندان به شێوه یه کی نایاسایی و نا ته ندروست له کوردستان دا مامه ڵه یان پێوه ده کرێ چ له لایه ن بازاڕه وه چ له لایه ن مێدیای ده نگی و ڕه نگیه وه . هه ر بۆیه وه ك سه ره تایه ك توانیومانه له چه ند خاڵێکی سودمه ند کۆبوینه وه و کۆكیش بین له سه ر دامه زراندنی ده زگایه کی ڕێساگری بۆ به رهه مه موزیکیه کان ، که تیای دا به رهه مه موزیکیه کان به شیوه یه کی یاسایی پارێزراو سنوردار ده بن و له هه مان کاتدا مافه کانی خاوه نی به رهه م به پێی یاسا ده پارێزرێت .
له ژێر دروشمی ( ئه و مۆسیقایه ی که گویی لێ ده گری خاوه نێکی هه یه ) هه وڵ ده ده ین وه ك سه ره تایه ك له لیواری
٣٠ خاڵ دا کۆ ببینه وه به م جۆره ی خواره وه :-
1. هه و‌ڵدان بۆ که م کردنه وه ی دیارده ی بڵاوکراوه هونه‌ریه ئاست لاوازه‌کان و هه‌وڵدان بۆ پێشبڕکێ کردن بۆ به‌ره‌و پێشچونی به‌رهه‌می کارامه و شیاو بۆ بڵاوکردنه‌وه له ڕادیۆ وته‌له‌فیزۆن .
2. له به ر ئه وه ی زۆرینه ی هونه ر مه ندانی گۆرانیبێژ یاخود سۆڵیستی له کوردستان دا له ڕوی دارایی وبه ر پرسیاریه تیه وه خۆیان هه ڵده ستن به به رهه م هێنانی به ر هه مه هونه ریه کانی خۆیان ، بۆ یه چاکتر وایه هه وڵ بدرێ خۆیان ببنه خاوه نی به رهه م .
3. هه و‌ڵدان به ره وهاوده نگبوونی هونه ر مه ندان و کۆكبونیان له سه ر خاڵه هاوبه شه کان .
4. هه و‌ڵدان بۆ وه ده ست هێنانی بودجه یه کی ساڵانه له لایه ن حکومه ته وه بۆ قه ره بوو کردنه وه ی به ر هه مه نمایش کراوه کان له لایه ن
مێدیاکانه وه به پێی داڕشته ی سیسته می هه ڵسه نگاندن که له لایه ن خاوه نی بیرۆکه وه ئاماده کاری بۆ کراوه .
5. هه و‌ڵدان بۆ پاراستنی مافی هونه‌رمه‌ندانی بواری موزیک و گۆرانی یاخود سۆڵیستی به‌پێی یاسای ڕیالیتیس یاخود خاڵبه ندی مافه میکانیکیه کان له یاسای پاراستنی مافی به رهه م .
6. باشکردنی باری ئابوری هونه‌رمه‌ندان له ڕێگه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی خۆیانه‌وه.
7. تۆمار کردنی به‌رهه‌م له ئه‌رشیفی نیشتیمانی که له لایه‌ن ده زگای ناوبراوه‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرێت.
8. به‌کارهێنانی به‌رهه‌مه کۆنه‌کانی هونه‌رمه‌نده به ته‌مه‌نه‌کان و کۆچ کردوه‌کان وه‌ک میراتێکی میللی بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده.
9. وه‌ده‌ستهێنانی داهاتێکی ماڵی بۆ حکوومه‌ت له‌ڕێگه‌ی باجی ده‌رسه‌دی (به‌ڕێژه) به‌رهه‌مه‌کان.
10. دابینکردنی هه‌لی کار.
11. پوخته کردن و ڕێساگر کردنی هه‌ر به‌رهه‌مێکی هونه‌ری موزیکی.
12. خاوه‌ندار کردنی حکوومه‌ت به‌رانبه‌ر هه‌ر به‌رهه‌مێکی موزیکی.
13. نه هێشتنی دیارده ی به‌رهه‌می کرچ‌وکاڵ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌که‌مان لاواز نه‌بێت.
14. هۆشیارکردنه وه ی هه‌ردوو مێدیای ده‌نگی و ڕه‌نگی بۆ ئه‌وه‌ی سنورێکیان بۆ دابنرێت به‌رانبه‌ر به‌رهه‌مه کلتوریه موزیکیه‌کان.
15. وه ئاگابوون له به رهه مه کانی موزیك و ده نگ له سه ره تا دا له لایه‌ن هه‌ردوو مێدیای ده نگی و ڕه نگیه وه ، پاشان کۆمپانیاکانی
په یوه ندی ته له فۆنی و ئه نته رنێتیش له ئاینده .
16. وه ئاگا بوون له و بڵاوکراوه ئاینیانه ی که که سانی ناپسپۆر له بواری ئاین به رهه میان هێناوه و هه و‌ڵدان بۆ ڕێپێنه دانیان به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی و لۆجیکی بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانبێژی به ئاینه‌وه نه‌کرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له‌و هه‌ڵانه بگیرێ که به‌ناوی ئاینه‌وه ده‌کرێت له ڕێی مه‌ولودنامه و خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و بڵاوکراوه ئاینیه ده‌نگیه‌کان به‌گشتی. چونکه ئه‌م شێوازه‌ی پڕوپاگه‌نده کار ده‌کاته سه‌ر بیروباوه‌ڕی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی لاوه‌کان به‌هۆی تێگه یشتنی هه‌ڵه له ئاین ڕوو له فاناتیکێکی ترسناک ده‌که‌ن. هه‌ر بۆیه ئه‌م بواره‌ش ده‌چێته خانه‌ی کلتور و هونه‌ری ده‌نگی و ڕه‌نگیه‌وه بۆیه پێویسته لێیان وه ئاگا بین . چاکتر وایه به هه ماهه نگی له گه ڵ وه زاره تی ئه وقاف و کاروباری ئاینی هه ڵسه نگاندن و به رنامه ڕێژی بۆ به رهه مه ده نگی و ڕه نگیه ئاینیه تۆمار کراوه کان بکرێت ، به م کاره ش به ها به نرخه کانی ئاینه پیرۆزه کان ڕوونتر ده بنه وه بۆ کۆمه ڵگا
17. بایه‌خدان به ستایلی نمایش و بڵاوکردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کوالیتیه‌کی به‌رز نمایشی میلله‌ت بکرێت چونکههیچمان که‌متر نیه له گه‌لانی مۆدێرنخواز .
18. بڵاو کردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی به تایبه‌تی ئاراسته‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که مامه‌ڵه به به‌رهه‌می هونه‌ری موزیکی ده‌که‌ن.
19. کۆنترۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی بازاڕ و فرۆشگه‌کانی به‌رهه‌می موزیک .
20. ڕاهێنانی گوێ‌گران و بینه‌ران به به‌رهه‌می ته‌ندروست به‌پێی ستانداردی جیهانی.
21. به‌ستنه‌وه‌یه‌کی پته‌وتری کوردستان به جیهانه‌وه له ڕووی فه‌رهه‌نگه‌وه.
22. ئاڵوگۆڕی بیروڕا و فێربوون و تێگه‌یشتنێکی گلوباڵی له نێوان ته‌ماشاوان، جه‌ماوه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ر و مێدیا و بازرگانانی ئه‌م بواره.
23. تێڕوانینێکی به به‌هاتر له هونه‌رمه‌ندانی بواری موزیک و سۆڵیستی .
24. که‌م کردنه‌وه‌ی گله‌یی و گازانده‌ی هونه‌رمه‌ندان.
25. له به ر ئه وه ی به رهه می موزیکی ئێکسپایه ر نابێ بۆیه چاکتر وایه وه ك میراتێك بۆ نه وه کانی دوای خاوه نی به رهه م بمێننه وه .
26. سه ره ڕای هه بونی ڕێکخراوێك که کاری یاسایی و پاراستنی مافی هونه ر مه ندانی ئه م بواره
له ئه ستۆ ده گرێ هه بونی ده زگایه ك بۆ وه ئاگا بون له مێدیاکان و ڕاپه ڕاندنی کاره پراکتیکیه کان و جێبه جێکردن پێویسته .
27. هه و‌ڵدان بۆ وه ده ستهێنانی ده سته ڵاتێکی یاسایی له لایه ن په ر له مانه وه بۆ هه ر دووکیانی ده زگای ڕێساگری و ڕێکخراوی مافی هونه رمه ندان .
28. له کاتێكدا که کۆمپانیایه ك هه ڵده ستێ به به رهه مهێنانی به رهه مێکی موزیکی سه ره ڕای هه بوونی گرێبه ست له نێوان کۆمپانیاو سۆڵیست دا و سه ره ڕای هه بوونی گرێبه ست له نێوان کۆمپانیاو میدیاکان ، سه ره ڕای سه ڵماندنی خاوه نداریه تی کۆمپانیا به به رهه مه که وه ، به ڵام له هه مان کات دا سۆڵیستی به رهه مه که خاوه نی بنه ڕه تی به رهه مه که یه ، بۆیه پێویسته هه وڵ بدرێ مافی سۆڵیستی سه ره کی که خاوه نی به رهه مه جودا بکریته وه له و گڕیبه سته ی که له نێوان کۆمپانیاو سۆڵیسته که دا ئه نجام دراوه .
29. هه و‌ڵدان بۆ سه رپشكبوونی ڕێکخراو له وه رگرتن و ڕاکێشانه وه و به قه رز هێنانی هه ر به رهه مێکی موزیکی کوردی ده نگی یاخود
ده نگی و ڕه نگی له هه ر که ناڵێکی ته له فیزۆنی یاخود ڕادیۆیی .
30 . هه و‌ڵدان بۆ دانانی سیته مێکی هه لسه نگاندن بۆ ئه و سرود و گۆرانیانه ی که بۆ مه به ستی پرۆاگه نده ی حیزبی یاخود پیا هه لدان دێنه
به رهه م هێنان و هه وڵ بدرێ هه ڵسه نگاندنیان بۆ بکرێ به ر له بلاو کردنه وه یان .
به‌گشتی، سه‌له‌به‌ری ئه‌م باسه، هه‌م خزمه‌ت به‌فه‌رهه‌نگی میلییمان ده‌کات له‌لایه‌ک، هه‌م به‌ها و ماندوبوونی ههونهرمهندان به‌هه‌ده‌ر ناڕوات له‌لایه‌کی دیکه‌وه ، به م پێیه ش هونه ر ده بێته پیشه یه كی سه ره کی هونه ر مه ند که تیای دا ده توانن له ڕێگای به رهه مه کانی خۆیانه وه داهات و بژێوی ژیانیانی پێ باشتر که ن .
چاوگه کان :
ئینستیتۆی نورۆف بۆ به رهه م هێنانی ده نگ و مۆسیقا / خوێندنی باڵا / نه رویج Noroff Instituttet www.noroff.no
ده زگای تۆنۆ بۆ پاراستنی مافی کۆمپۆزه رو موزیكژه ن و هۆزانڤانان / نه رویج andelsselskapet tono www.tono.no
ڕێکخراوی هونه رمه ندان گرام ئارت / نه رویج Artist Organisasjon Gramart www.gramart.no
ماڵپه ڕی ئینفۆی موزیك / نه رویج Norsk musikkinformasjon www.mic.no
Gramo er musikernes, artistenes og plateselskapenes vederlagsbyrå www.gramo.no
وه کاله ی گرامۆ بۆ پاراستنی مافی هونه ر مه ندان و موزیکژه نان و کۆمپانیاکانی ده نگ / نه روی
مه کته بی باکوری مافه کانی چاپ و بلاو کردنه وه / نه رویج Nordisk Copyright Bureau www.ncb.dk
کۆمه ڵه ی هونه ر مه ندنای نه رویج Norsk Artistforbund www.norskartistforbund.no
ڕێکخراوی کۆمه ك/ کوردستان www.komak.nu
په یمانگای هونه ره جوانه کان به شی مۆسیقا / هه ولێر
ئاماده یی موزیك و دانس و دراما / نه رویج
نوسینی
بێلان حه سه ن گه رمیانی