من هەڵەبجەم زۆرجار سوتام لەسەر خاکی نیشتیمانم
قەد نامرم هەردەم زیندوم لە پێناو تۆ کوردستانم
شارم شڵقا وێنەی نەبوو بۆنی سێوەیی کرا بەسەریا
هەروا گوڵ بوو هەڵدەوەریوکەسیش دڵی پێ نەسوتا
کاتێ دەکشێت وەرزی بەهار چیاو دۆڵ ناڵەی تێدەکەوێ
زۆر دەترسێت گرمەی ئاسمان ئەمجار بۆنی هەڵگرتبێ
بەرەو ئاسمان خۆیان کشاند گشت چۆلەکەو باڵندەی شار
هێلانەیان وێرانکرا و دەنگیان کپ بوو لە گشت نزار
بیار و کانی عاشقانم سەر خەو شکێنی ڕێبوارن بوو
دەستە شۆری مەلاو شێخ و جێی نزارگای کچوکاڵبوو
تابلۆی تاوان وا دەبین دەرێ لەناو چاوی خاوەن دڵدار
ساڵ لەدوای ساڵ دەکولێمەوە لە ڕۆژانی شانزی ئادار
١٤/٣/٢٠١٢ خالید قەڵادزێی