دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە كە هەردوو هونەرمەند هەلکەوت زاهیر و لۆکە ژیانی هاوسەرییان پێكهێناوە، هەردوو لا ئەوەیان رەتكردەوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە هەلکەوت زاهیر ، ئەو هەواڵەی بەناڕاست وەسفكرد و بە(چراتیڤی )ی راگەیاند “هونەرمەند لۆکە هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند هەلکەوت زاهیر پێكنەهێناوە”. هەروەها سەرچاوەیەكی نزیك لە كچە گۆرانیبێژی لۆکە بەهەمان شێوە هەواڵەكەی بەدرۆخستەوە.
لۆکە یەکێک لەو ھونەرمەندانەی کە خاوەن ٣ ئەلبوومی گۆرانیە و لەسەر دەستی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر دەستی کردوە بە کاری ھونەری،ھەڵکەوت زاھیر خاوەنی زیاتر لە ٦٠٠ ئاوازەو لە وڵاتی لوبنان لە مھرەجانی ھاوینەی وڵاتە عەرەبییەکان خەڵاتی باشترین ئاوازدانەری پێبەخشراوە.
ڕێبەر کۆڕی