كارۆخ مەلا ئەسعەد:لە وڵاتی ئێران گۆرانییە تازەكەی تۆمار كردووە و هەر لەوێش كاری كلیپی بۆ بە ئەنجام گەیاندووە.
گۆرانیبێژی لاوی شاری ڕانیەی دەروازە”ئەمیر موڕاد” لە لێدوانێكدا بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند، كە لەو كاتانەدا گۆرانییەكی نوێی بەناونیشانی هەست بەرهەم هێناوە كە ئاواز و تێكستەكەی لە لایەن خۆیەوە ئامادەگی بۆ كراوە و دابەشكردنی میوزیك و میكس و ماسترینگ و تۆماركردنی دەنگیش لە ئێران كاڤێ بۆی جێبەجێ كردووە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتیشی: “هەمان گۆرانیم هەر لەو وڵاتەدا لەگەڵ ستافێكی بە تواناو، خاوەن ئەزموون كلیپ كردووەو، ئێستایش لە قۆناغی مۆنتاژدایە.
هەروەها دەشتوانم لێرەوە مزگێنی بدەمە لایەنگرانم كە لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا ئەو كارە تازەیەمیان پێشكەیش دەكەم و، دەتوانن لە ڕێگەی كەناڵە هونەرییە كوردیەكانیشەوە بینەری بن، ئومێدەواریشم كارێكم كردبێت لە ئاست خۆشەویستیی هۆگرانی دەنگم بێت