بەشدار قادر : (نەفەسێک لە دڵ) بەرهەمێکی نوێی هونەرمەندی موزیکژەن هەرێم سەڵاحە. لە پەیوەندیەکی تایبەتی هونەرمەند سەبارەت بەم کارە هونەریەوەی پێیڕاگەیاندین کە کۆتایی بە کارەکەی هێناوە کە لە میلۆدی هونەرمەند خۆیەتی و ئامادەکردنی موزیکیش لەلایەن (حوسێن)ەوە بۆ کراوە.
هەرێم خۆشەوسیتی خۆی بۆ ئەم پارچە موزیک نەشاردەوە و ووتی :
” لەگەڵ (نەفەسێک لەدڵ) پەیوەندیەکی ڕۆحیم لەگەڵدا هەیە، لام زۆر خۆشەویستە، زیتر لە ساڵێکە کار لە سەر ئەم موزیکە دەکەم و لە ستودیۆ و دەرەوەی ستودیۆ هاوڕێیانم کاریان لەگەلدا کردووم، لەوانە کاک جۆزێف بە ئامێری گیتار تیایدا بەشدارە کاک حوسێنیش کاری میکسکردنی جێبەجێکردووە”.
دەربارەی کلیپکردنی بەرهەمەکەی هەرێم سوپاسی دەرهێنەری بە توانا شۆڕشڤان سدیق شێرۆی کرد کە کارێکی زۆر تایبەتی بۆ بەجێهێناوە و ووتی : ” لەم کارەمدا شۆڕشڤان بەدەر لە هەموو کارەکانی تر ئەرکی دەرهێنانی بە جوانترین شێوە لە ئەستۆ گرتووە و زۆر خۆشحالم بە کارکردن لەگەلیدا. جگە لەم کارەش لە ئایندەیەکی نزیک کاریتریشم بەدەستەوەیە ئەویش لە کات و ساتی خۆیدا ڕادەگەیەنم”.
لە کۆتاییدا سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانەی تری کرد کە ناویان نەهاتووە وە سوپاسی بەشدار قادری کرد بۆ هەموو ئەو کارانەی بۆ هونەرمەندانی بەجێدەگەیەنێت.