هەردی عومەر هەم وەکو کامیرامان و هەم دەرهێنەری ناوێکی دیارە لە نێو هونەری کوردیدا، کەم هونەرمەند هەیە لە دەرەوە وڵات کە هەردی کاری لەگەڵ نەکردبێت، هەردی خزمەتێکی گەورەی بە هونەری کردووە و دوایی چوونی بۆ هەندەران کاریکی وایکرد کە ئەو بۆشاییە نەمێنێت کە لەبواری وێنەگرتن و دەرهێنان هەبوو، چونکە ژمارەیەک کلیپی بۆ هونەرمەندانی و کوردی ئەنجامداوە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ هەولێر باسی ئەو گرقتانەی کرد کە ئیستا رووبەرووی کلیپی کوردی بۆتەوە.
* هەردی جۆن بوو بڕیاریدا کە ئەوەی ببَتە کامیراکان دوایش ببێتە دەرهێنەر ؟
-سەرەتای لە ساڵی 1993 چوومە کەناڵی گەلی کوردستانی سلێمانی لەوێوە دەستم بە کاری وینە گرتن، پاشان بۆ ئەوەی زیاتر شارەزایی لە سەر کارەکەم پەیدا بکەم و لە هونەری وێنەگرتن زیاتر قوڵ ببمەوە بڕیارمدا بچمە وڵاتی سوید لەوێوە پەرە بە کارەکانم بدەم، ئەوەبوو لە ساڵی1998 تاوەکو ئیستا لە سوید نیشتەجێم و کۆمپانیایەکم هەیە بە ناوی یارا فیلیم کە کاری وێنەگرتن و مۆنتاج دەکات. هەروەها جگە لەمانەیش ئەرکی بەریوەبەری نووسینگەی کوردستادم لە ئەستۆ گرتووە.
* لەڕووی دەرهێنانەوە کورد لە ج ئاستیک دایە؟
_ لە نێو کوردا کاری دەرهێَنان مێژوویەکی زۆری نییە، هەرچەندە ئیستا دەرهێنەری باشمان هەیە و کەسانیکی زۆر هەن کە دەستیان بە کاری دەرهێنان کردووە و کاری چاکییشان کردووە.
* هەندێک کلیب هەن دیمەنەکانیان لە کەل گۆرانییەکان یەک ناگرنەوە. ڕای بەریزتان لەم بارەیەوە ؟
_ بە پێویستی نازانم کە دیمەنەکانی کلیپ وەکو گۆرانییەکە بێـ، گرنگ ئەوەیە کە دەرهێنەرەکە چۆن بتوانێت سەرنجی بینەران بۆ لای خۆی رابکێشیت، کە جیگای خۆشحاڵییە هەندیک دەرهێنەرەکان سەرنجی بینەر رادەکێشن و سەرکەوتوو دەبن هەندێک جاریش ناتوانن بینەری رازی بکەن، واتە گرینگ ئەوە کە بزانیت کە چی دەکەیت و چۆن کارەکەیت دەکەیت.
* زۆر جار دەرهێنەرەکان وەکو سیناریستیش دەردەکەون ئایا هۆکارییە ئەمە ئەوەیە سیناریستمان کەمە ؟
گرفتی گەورەی کلیپسازان نەبوونی سیانیریستە، ئەمەش وایکردووە کە زۆربەی بابەتەکان لە کلیپدا بە یەکتر بچن، بۆیە زۆر جار دەرهێنەرەکان ناچارن ئەرکی سیناریستیش لە ئەستۆ بگرن.
هونەرمەندی کورد لە رووی ئەکتەرییەوە جۆنن ئایان دەتوانن ئەو رۆلەی کە بیان سپیردراوە بە جوانی ئەدای بکەن ؟
من پیًم وایە کە ئەکتەری باش پێویستی بە دەرهێنەری باش هەیە تا بتوانێت بەرجەستەی کارەکانی بکات.
* لە ڕووی تەکنیکیەوە کلیبی کوردی لە چ ئاست دایە ؟
ئەو تەکنیکەی کە هونەرمەندی بەکاری دەهێنیت هەمان ئەو تەکنیکەیە کە دەرهێنەرانی جیهان بەکاری دەهێنن، بەڵام گرفتی ئیمە نەبوونی بودجەیەکی باشە بۆ بەرهەمێکی پۆخت، بو نمونە ئەو ئەوانەی کە کیلپی سەرکەوتووش بەرهەم دەهێنن ئەوا بوودجەیەکی باش پیشکەشی دەرهێنەرە عەرەبەکان یان تورکەکان دەکەن، بەڵام بە گرنکیشی دەزانم هەموو کات دەرهێنەری باش لە پشت کاری هونەرییەوە بێت.
*لەگەڵ بوونی ئەوهەموو دەرهێنەرە کوردانە کەچی بە لێشاو هونەرمەندە کوردەکان دەچنە تورکیا بۆ ئەنجامدانی کلیب هۆکاری ئەمە جیە ؟
لە تورکیا لۆیشن و کادیری باش هەیە و ئەوان کارەکەت بە باشی بۆ دەکەن و شارەزایان باشترەو هەندیک لە هونەرمەندان باوەریان بە دەرهێنەری خۆمان نییە و فرسەت نادەنە کوردەکان و کوردیش بازاری کلیپی نییە تا ئەو پارەیەی سەرفی دەکات بێتەوە جێگای، بۆیە کە پارە هەبوو دەچینە تورکیا کە پارەش نەبوو دەینەوە لای کوردەکان.
* بۆچی ئەو کلیپانەی کە لە دەرەوە ئەنجام دەدرین کەمتر کجە کوردەکان ڕۆلی باڵەوانییەتی دەبینن ؟ زیاتر کجە ئەوروبییەکانن ؟
_ ڕاستە باشتر وایە کە کچەکان ئەو رۆڵە ببینن، بەڵام ئەوە پەیوەندی بە کۆمەڵگاوە هەیەو پاشان زۆر جار خراپ بەکارهێنانی مۆدیلی کچ لە کلیپیدا وا دەکات کە خەڵک دوور بکاتەوە لە بەشداری کچ.
* تاوەکو ئێستا وەکو دەرهێنەری چەن کلیبت هەیە؟
تاوەکو ئیستا ژمارەیەکی زۆرم کلپیپ بۆ هونەرمەدان کردووە، بەڵام وەکو ژمارە نازانم چەندە بەلام زۆرکلیپیش هەیە لەبەر لاوازی ناوی خۆم نەخستۆتە سەر تایتلەکە.
بیجکە لە کارکردن لە هونەرمەندانی کوردی ئایا وەکو دەرهینەر و کامیرامان کارت لەکەل هونەرمەندیکی بیانی کردووە ؟
_بە دلًنیاییەوە بیچگە لە هونەرمەندانی کوردی لەگەل ژمارەیەکی زۆر هونەرمەندی بیگانەی کامیراو دەرهێنەریم کردووە.
ئا: ئاریان دەرگەڵەیی