رێكەوت سەلام : هونەری كوردی ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێش دەچێت، بەڵام ئەوەی جێگای ناخۆشیە كە بەشێوازێكی خراپ باس لە هونەرمەندانی خۆمان دەكەن و هەروەها هەندێ جار هونەرمەندی كورد بە دزینی ئاواز بیانی لە قەڵەم دەدەن، دوای ئەوەی لەسەر ماڵپەری یوتوب هونەرمەندێكی یۆنانی ئەنتوانیس خەرۆپۆڵۆس گۆرانی (یان بڵێ نا یاخود بەڵێ) یەكێە لە گۆرانیەكانی هونەرمەند هەردی سەڵاح كە لە ئەلبوومی تۆبە لە ساڵی 2006 بڵاوكراوەتەوە كە گشت ئاواز و دابەش كردنەكەی كۆپی كردووە و تەنها دەنگی خۆی لەسەر داناوە،ئەم گۆرانیەی ی هونەمەند هەردی سەڵاح لە ئاواز و دابەش كردنی خۆیەتی،
جێگای ئاماژە پیدانە هونەرمەند هەردی سەڵاح یەكێكە لەم هونەرمەندانەی كە شوێن پەنجەی دیارە لە نێو هونەری كوردی چەندین ئاواز و تێكستی داوەتە هونەمەندان