دوای ئەوەی کە لە دوو مانگی ڕابردوودا گۆرانیەکی هاوبەشی بە زمانی کوردی و یۆَنانی بەکلیپەوە لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژی یۆنانی “ئانفیسا ڤیتالی” بڵاو کردەوە و جەماوەرێکی باشیش پێشوازی لە بەرهەمەکەی کرد، ئەوەیش بە گوتەی خاوەنی چەند سەنتەرێک و بەو گەواهیەیش کە لە “یوتوب” ڕێژەیەکی زۆری بینەر هەبووە.
کارۆخ هەواڵی تازترین کاری خۆی دەداتا سایتی “جرا تيفي” و دەڵێت:” ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی گۆرانیەکی سڵۆمە بەناونیشانی “سوێند” کە تێکستەکە بە هاوبەشی لەلایەن “جەبار حەبیب و هونەرمەند “هەردی سەلاح” بۆی نوسراوە و ئاوازەکەیش گۆرانیبیژ “هەرێم مەحمەد” بۆی ئامادا کردووە و دابەشکردنی میووزیکەکەیش “ڕۆزبێ” بۆی بە ئەنجام گەیاندووە.
لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا کارۆخ گوتیشی:” لە داهاتوویەکی نزیکدا هەوڵی بە کلیپ کردنی ئەم گۆرانیەم دەدەم و لە ئێستایشدا دوای باشترین ستافی کلیپ سازی دەگەڕێین، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵانە کلیپەکە بیهێنینە بوونەوە و ئەو کات لە ڕێگەی کەناڵە هونەریەکانمانەوە بکەوێتە پەخشەوە.