زانا دڵشاد دزەیى : دواى ئەوەى هەردى سەڵاح بڕیاریدا کوردستان جێبهێڵێ، کە بۆ ماوەى سێ مانگ، بەبیانووى ئەنجامدانى کۆنسێرت کوردستان جێهێشت، بەڵام ناوبراو لە بڕیارەکەى خۆى پەشیمان بوویەوە و ئێستا لەکوردستانە. سەرچاوەیەکى ئاگادار، کە پێشتر لەگۆڤارى (سڤیل) رایگەیاند بوو “هەردى سەڵاح بەشێوەیەکى نهێنى کوردستانى جێهێشتووە، بەڵام لەبەر ئەگەرى پەشیمان بوونەوە، ئەو نەیویستووە لەراگەیاندنەکاندا ئاماژە بە جێهشتنى کوردستان بکات”.
بەڵام دواى دوو هەفتە تێپەڕبوون بەسەر هەواڵەکەى گۆڤارى (سڤیل)، هەردى سەڵاح لە بڕیارەکەى خۆى پەشیمان بوویەوە و گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان، بەڵام بۆئەوەى نەڵێن لەبڕیارەکەى پەشیمان بۆتەوە، بەپەلە لەدوا چاوپێکەوتنى رۆژنامەوانى خۆیدا بیانوویەکى بۆ پەشیمان بوونەوەى خۆى دروستکردووە و دەڵێت “من کوردستانم جێنەهێشتووە، بەڵکو تەنیا بۆ کۆنسێرتکردن لەدەرەوەى وڵات بووم”.
جێگاى ئاماژەیە ههردی یهکێکه له دهنگبێژهکانی شاری ههولێر، لە چوار مانگى رابردوودا لەگەڵ بڵاوبوونەوەى دوا ئەلبوومى، لەلایەن رۆژنامەنووسان و چاودێرانى هونەرى بەوە تاوانبار کرا، کە “ناوبراو لە ئەلبوومە تازەکەیدا ئاوازێکى هونەرمەندى تورک (ئیمڕا)ـى بەبێ دەستکارى لەگۆرانی (دەڕۆى) خۆیدا بەکارى هێناوە، کە نەک هەر ئاماژە بەگۆرانییەکەى ئیمڕا نەکردووە، بەڵکو ئاوازى گۆرانییەکەشى بەناوى خۆیەوە بڵاوکردەوە”.