کاتێک بڕیاری ڕەوانەکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ کۆبانی درا بێکەم و زیاد بریارێکی گرنگ بوو لە بەرژەوەندی کوردا لە چەند ڕوویەکەوە،
ڕوویەکیان هەماهەنگی کورد بوو لەگەڵ کورد، کە بەداخەوە کەم جار ڕێك دەکەوێت لە مێژوودا ، لەوەتەی باوکی کێشەی کورد مستفی بارزانی خوێی و پێشمەرگەکانی چون بەرەو کۆماری مهاباد تا هەنوکە زۆر دەگمەن بووە کوردێک بچێت بە هانای کوردێکی دیکەوە بەڵکو هەمیشە شانۆی ڕووداوەکان یەک کوژی و خۆکوژی پینیشانداوەین بۆیە ئەم سەفەرەی پێشمەرگە بەهەنگاوێکی گەلێک پیرۆز لە قەڵەم دەدرێ، هەرچەندە قەبارەی هێزی نێردراو ١٥٠ پاڵەوان بوو بەڵام کاریگەریەکی ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر ئەنجامی رووداوەکان، هەموومان لە بیرمانە کۆبانی لە ژێر تەوژمێکی یەکجار گەوەرەی دوژمنانی کورد بوون هەموو دەستمان لەسەر دڵ ڕاگرتبوو ها چەند ڕۆژێکی دیکە دوژمنای کورد دەست ئەگرن بەسەر کۆبانی ڕاگر و هەموومان لە نێو دوو کەوانەی مەراقدا دەمێنینەوە، بەڵام هەر لەگەڵ گەیشتنی پێشمەرگە بینیمان چۆن ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژەی ئازادکردنی خاکی داگیرکراومان زیادی دەکرد، تا کار گەیشتە ئەوەی هەموو کۆبانی چاوی گەشی بە ئازادی شاد بێتەوە، ئەمە لە ڕووی مەیداندا ئەما لە ڕووی دیبلۆماسێتەوە دەبێت بزانین بەهای تێپەڕبوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە چەک و ئاڵای ڕەنگینی کوردستانەوە لە نێو ئاپۆرای جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان بەرەو کۆبانی چ واتایەکی مەزن دەبەخشێت،گرنگی ئەوەمان لە بیر نەچێت کاتێک کە هەموو ووڵاتە گرنگەکانی جیهان پێشوازیان لە داخوازیەکەی سەرۆکی ئەم قۆناخەی کورد و کوردستان هاتن، ئەوانیش لە ئاسمانەوە توانیان بەشدار بن لە بەزاندنی دووژمن، ئێدی پێشمەرگە بوو بە مانشێتی بەئامرازەکانی ڕاگەیاندن لە جیهاندا،ئێدی کوردستانی لە بیرکراو بوو بە بەشێک لە هێزی هاوپەیمانی لە جیهان،دەبێت چی لەمە بەنرختر بێت کە کورد چاوەڕێی بکات لە قۆناخێکی وا هەستیاردا.
ئێستا مرۆف دەتوانێت بەوپەڕی گەشبینیەوە بڕوانێتەوە هەتاوی ئیستقلالی کورد.