تابلۆ حەسەن : ڕه‌نگه ئه‌و هێڵه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه نیشانی بده‌م هێڵێک بێت ته‌نها مرۆڤه هۆشیاره‌کان بیبینن ، خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت گێل و به‌سته‌زمان و ده‌به‌نگ بوونی نامێنێت له ناو کۆمه‌ڵگادا،
بێگومان مرۆڤی ده‌به‌نگ ئه‌و مرۆڤه‌یه ناخوازێت ته‌وژم بخاته سه‌ر مێشکی خۆی به‌ڵکو خۆی ده‌داته ده‌ستی قه‌ده‌رو خه‌ڵکانی دیکه له جیاتی ئه‌و بیر ده‌که‌نه‌وه و پیلان داده‌نێن و ئه‌و ده‌که‌نه تاکێک له ڕانهمهڕێ له شێوه‌ی ئه‌و به‌ره‌و ئه‌و شێوێنه‌ی بیانه‌وێت لێیده‌خوڕن وله کۆتایشدا هه‌م ده‌یدۆشن و هه‌م ده‌یفرۆشن هه‌م دهیگووشن.
مرۆڤی گێل دکتاتۆر دروست ده‌کات، گێله‌کان سه‌رمایه‌ی به‌رده‌وامبوونی دکتاتۆره‌کانه، گێل په‌یژه‌ی سه‌رکه‌وتنیانه به‌ره‌و کورسی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌یان یاسایه‌کی نه‌گۆره، له‌وه‌تی گێل هه‌یه دیکتاتۆریش هه‌یه، هه‌ر بۆیه خاوه‌ن نهزعه دکتاتۆریه‌کان له جیاتی ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر هۆشیار بکه‌نه‌وه دێن ئه‌وان سه‌رخۆش ده‌که‌ن به دروشمی بیرقوباق به‌ڵام خاڵی له مه‌عریفه‌ت و زانیاری .
مرۆڤی دکتاتۆر ته‌نها ئه‌و مرۆڤانه نین که ڕه‌شمه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، دکتاتۆریه‌ت ئاره‌زوویه‌که له مێشکه نه‌خۆشیه‌کان له گرێیه‌کی ده‌روونیه‌وه ده‌ستپێده‌کات و نه‌شونما ده‌کات ، جا ئه‌گه‌ر موقه‌ده‌ر وای کرد ئه‌و مێشکدیکتاتۆره ته‌نانه‌ت گهرهکێکیشی بکه‌وێته بنده‌ست وا ده‌کات نیوه‌ی گه‌ڕه‌که‌که نیوه‌که دیکه داپلۆسێت. ئه‌گه‌ر رۆژێک چاوی ئه‌و دیمه‌نی خوێن نه‌بینێت و گوێی ئه‌و هه‌راو هوریای ئاژاوه‌گێری نه‌بیسێت ئه‌و رۆژه رۆژی نههاتێتی.
تا ساڵانێکی دوورودرێژ و له به‌ر زۆری ده‌به‌نگ و گێژو نه‌فام، کوردستانه‌که‌مان له بنده‌ستی جۆره داگیرکه‌رێکه‌وه بوو که خودی خۆیان له لێواری بهداوهتدا ده‌ژیان، کاتێکیش سه‌رکرده و زانا و دانا و پسپۆر و نووسه‌ر و شاعیرانی نه‌ته‌وه‌که‌مان هۆشیاریان بڵاوکرده‌وه ورده ورده باری داگیرکه‌ران له وڵاته شیرینه‌که‌مان له‌ق بوو، به‌ڵام داخه‌که‌م دیواری گه‌نده‌ڵی کاتێک په‌رژینێکی چڕیان له نێوانی گه‌ل و ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبه‌ست و ڕه‌وتی هۆشیارکردنه‌وه وه‌ک سه‌هۆڵی زستانێکی هیشک تووشی به‌ستن بوو ، نه‌وه‌یه‌ک له کوردستان سه‌وز بووه‌وه که خاڵین له هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی که بۆ کورد وه‌کو په‌یوه‌ندی نێوان ئاو و ماسی وایه ، ئه‌م نه‌وه نوێیه نوقستانی فیتامینی هۆشیاری پێوه دیاره و هه‌مو که‌سێكیش د‌رکی به‌وه کردووه بۆیه وا ده‌بینین جارێکی دیکه تهلهکبازهکانی دونیای سیاسه‌ت ئه‌وانه‌ی بیری سیاسی له مێشکی ئه‌وان به ژه‌نگی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و بوغز و کۆنه‌قینی و کینه بیناکراوه به ئاره‌زووی خۆیان هه‌رزه‌کاران به‌ره‌و مه‌یدانه‌کانی خوێنرێژی لێده‌خووڕن، جۆره هه‌رزه‌کارێک که ئه‌سڵه‌ن له وڵاتانی دونیا قه‌ده‌غه‌یه که‌سانی سیاسی لاقه‌یان بکه‌ن و توخنی بکه‌ون ، چونکه یاسا کۆمه‌ڵآیه‌تیه‌کان ده‌ڵێن منداڵ تا ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی بۆی دیاری کراوه له یاسادا ده‌بێت خه‌ریکی دونیای تایبه‌تی خۆی بێت جا چی خوێندن چی ئاره‌زووه جوانه‌کانی خۆی بێت ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ی منداڵ به‌ره‌ی که‌شی تۆقێنه‌ر لێده‌خوڕن ده‌بێت بخرێنه ناو قه‌فه‌زی دادگاکان لێپرسێنه‌وه‌یان لێ بکرێته‌وه، ئه‌گینا توخن کردنی منداڵ بۆ کاری سیاسی رێک وه‌ک توخن که‌وتنیانه له رووی سێکسیه‌وه.
حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت پێشه‌کی خۆی له گه‌نده‌ڵکاران پاکبکاته‌وه ودوای ئه‌وه‌ش یه‌که‌م هه‌نگای باوه‌شکردنه‌وه بێت له هه‌مو منداڵ و هه‌رزه‌کار و لاوانی وڵاته‌که‌مانه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌بێت هه‌مه‌لایه‌نه بێت ، مامۆستایانی به‌رێزی کوردستان ده‌بێت ڕۆڵی تایبه‌تی تێدا ببینن ، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بهرێوهبهرتیهکی تایبه‌تی گورجوگۆڵی بۆ ته‌رخان بکات ، رادیۆ و که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی تایبه‌ت به ئه‌م مه‌به‌سته بخرێنه گڕ، لاوی کورد ده‌بێت له جیاتی ئه‌وه‌ی بچێته ناو ده‌هلیزی گومانلێکراوی حیزب و بزووتنهکانهوه ئاراسته بکرێت به‌ره‌و دونیای زانست و زانیاری کۆکردنه‌وه، ده‌بێت لاوی کورد هه‌مو شتێک ده‌رباره‌ی مێژوو، جوگرافیا، باری کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه و وڵاته‌که‌ی خۆی بزانێت که بێگومان حیزبه گومانلێکراوه‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌و ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ییه هه‌ڵناسن .
ئه‌مه‌ی له‌م رۆژه تهماویانهدا ده‌یبینین له سه‌ر شه‌قامی کوردی به‌رهه‌می دوو لایه‌نی نامهسئووله له کوردستان ، یه‌که‌میان بێئاگایی و سیستهملاوازی حوکمه‌ت و دووه‌میانیش ئه‌و گروپانه‌ی که جۆره‌های رێگا ده‌گرنه به‌ر بۆ گه‌یشتن به سه‌دده‌ی حوکم .
رۆژانێکی سه‌خته به مانای وشه ، ئه‌مرۆ کوردستان له هه‌موو رۆژێک زیاتر پێویستی به عه‌قڵی مرۆڤه هۆشیاره‌کانه که هێڵی نێوان هۆشیاری و نا هۆشیاری به ناهۆشیاره‌کان نیشان بده‌ن .