تازه‌ترین پرۆژه‌ی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند نارین فه‌قێ کلیپی (هێڤی ) یه له دوا ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ند به ناوی هێڤی. ئه‌م کلیپه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک له ده‌رهێنه‌ری ناودار ڕۆبین کێمپ له ووڵاتی سوید له کوردستانیش له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر خاتوو شیرین جیهانی وێنه‌ی بۆ گیراوه. مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی ئه‌م کلیپه نارین ڕایگه‌یاند که ” هێڤی و ئازادی بۆ هه‌موو ئافره‌تانی کوردستان ده‌خوازم”. لێره‌دا نارین سوپاسی ده‌رهێنه‌ری ڕۆبین له وڵاتی سوید و ده‌رهێنه‌ر خاتوو شیرین جیهانی له کوردستان ده‌کات بۆ ماندوبوون و جێبه‌جێکردنی ئه‌م پڕۆژه گه‌وره و نوێیه. هیواشی خواست په‌یامه‌که‌ی بگات و به دڵی هه‌موو بینه‌رانیش بێت.
ئه‌م کلیپه ڕه‌نج و ماندووبوونی پێنج مانگی تیادا ته‌رخان کراوه له‌سه‌ره‌تا تا قۆناغی ته‌واوبوون و بڵاوکردنه‌وه‌ی.
هێڤی له په‌یڤ و ئاوازی هونه‌رمه‌ند مه‌مۆ سه‌ید وه سیناریۆی هونه‌رمه‌ند نارین فه‌قێ یه. گۆرانی هێڤی له لایه‌ن کۆمپانیای نارین فه‌قێ ( Narin Production ) که کۆمپانیایه‌کی نوێی هونه‌رمه‌نده بۆ ئه‌نجامدانی موزیک ی ڤیدیۆکلیپی پرۆفیشیوناڵه.
بۆ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند نارین فه‌قێ ئه‌م لینکه دابگره
www.narinfeqe.com