زانا دڵشاد دزەیى
خانمە هونەرمەند هێڤى، کە چەندین ساڵە لەوڵاتى ئەڵمانیا نیشتەجێیە هەفتەى رابردوو بەیەکجارى گەڕایەوە هەولێر.
ئەمڕۆ گۆڤارى (سڤیل) بڵاوى کردۆتەوە، کە هونەرمەند هێڤى دواى چەندین ساڵ مانەوەى لەوڵاتى ئەڵمانیا هەفتەى رابردوودا لەگەڵ هاوسەرەکەى هونەرمەند موحسین و منداڵەکەى گەڕایەوەتەوە کوردستان و بەیەکجارى لەهەولێر نیشتەجێ دەبن.
هەروەها چەند گۆرانییەکى نوێى ئامادەیە، بەڵام بەهۆى سەقاڵى بەژیانى تایبەتى و گەڕانەوەى بۆ کوردستان تائێستا کاتى بڵاوبوونەوەى گۆرانییە نوێیەکانى دیارى نەکردووە.