گۆرانیبێژی لاو هێڕش سەلام کاری کلیپی یەکەمی لەگەڵ سینەڤیشن لە سوید ئەنجام دا. (دڵ بە بێ تۆ نابێ) لە تێکستی مامۆستا سەباح بابەزێنی و ئاوازی گۆرانیەکەی لە یۆنانییەوە وەرگیراوە و لە ستودیۆی جان کاری موزیکی بۆ کراوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە چرا هێڕش خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە تۆمارکردنی کلیپەکەی وە هیوای خواست پێش نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕێگای کەناڵە ئاسمانییە کوردیەکانەوە بڵاوبکرێتەوە و بینەر و بیسەری کوردی پێ شاد بکات.
هیڕش سەلام بەرزنجی لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٩ شاری هەولێرە، نیشتەجێی ووڵاتی سویدە، هەر لە مناڵییەوە ئارەزووی هونەریی هەبووەو بە کاری موزیک وەک موزیکژەن درێژەی بە کاری هونەری داوە.
ڕێبین ڕزگار – نەرویژ