کارۆخ مەلا ئەسعەد”(چیرۆکی خۆشەویستی) چیرۆکێکی ڕاستەقینەی خۆشەویستیەو باس لە نێوان خۆشەویستی دوو عاشق دەکات.”
لە لێدوانێکدا (هێمن هەینی) ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی لە تازەترین کاری خۆی ئاگادار کردەوە و گوتی:” نووێترین کارم بەرهەم هێنانی شیعرێکە کە لە ئێستادا کاری کلیپیشم بۆی بە ئەنجام گەیاندووە، وەلێ ئەم شیعرە باس لە نێوان خۆشەویستی دوو عاشق دەکات و گێڕانەوە و بەسەرهاتێکی ڕاستەقینەیە. هاوکات کاری تۆمارکردنی دەنگ و میکس”ـی لە شاری دیار بەکر لە ستۆدێۆی (بێریڤان) لای (ێلاح) بۆی جێ بەجێ کراوە.
لەبارەی بەرهەم هێنان و چۆنیەتی دروست کردنی کلیپەکەیشیەوە دەڵێت:” کلیپەکەم ستافی کۆمپانیای (ڕێدلاین) بەرهەم یان هێناوە و (تاریق هەولێر)ـیش کاری دەرهێنان و وێنەگرتنەکەی بە سیستەمی (ئێچ دی)گرتووە، ڕووناکی و شارێۆش لەلایەن (ئومێد دیپ)ـەوە بووە و مونتاژەکەیش (دلێر دلاوەر) بە ئەنجامی گەیاندووە.
(هێمن) گووتیشی:” بەرهەمی ئەم جارەم بەباراورد لەگەڵ بەرهەمەکانی پێشووم جیاوازیەکی زۆری پێوە بەدی دەکرێت لە ڕووی تۆمارکردنی دەنگ و میکس و چۆنیەتی ئەدا کردنی خوێندنەوەی شیعرەکەو پڕۆفیشناڵ بوونی کلیپەوە.
جێگای ئاماژە بۆ کردنە کە ناوبراو وەکوو شاعیرێکی لاو تاوە کوو ئێستا خاوەنی چەند کلیپێک و ئەلبوومێک شیعرە، وە لە ئایندەیەکی نزیکیشدا ئەم کارە تازەیەی بە کلیپەوە دێتە بڵاو کردنەوە.