مەسعودى مەلا هەمزە :بە هاوکارى و بەشدارى ستافێکى پرۆفیشناڵی کلیپسازى، هونەرمەندى گۆرانیبێژ هێمن حوسێن نوێترین گۆرانى خۆی کلیپ کرد.گۆرانى “پەڕی یادەکان” کە یەکێکە لە تراکەکانى پێکهاتەى دوا ئەلبوومى هێمن حوسێن، کە تێکستى ئەکرەم ئەمینەو هێمن حوسێن خۆی ئاوازى بۆ داناوە و کارى میوزیکى بۆ کردووە، لە ستۆدیۆ میلۆدی شارى هەولێر تۆمارکراوە و ئاکۆ عومەر وەک ئەندازیارى دەنگ کارى تیاکردووە.
لەبارەى ئەم کلیپەى هێمن حوسێن لە لێدوانێکدا گوتى: بە بەشدارى ستافێکى پرۆفیشناڵ و لە دەرهێنانى هاوکار فەرهاد کلیپم بۆ گۆرانى “پەڕی یادەکان” کرد، کە ئەم کلیپە ئێستا بڵاوبۆتەوە و هیوادارم هەوادارانم پێی دڵشاد بن.هێمن گوتیشی”لەم کلیپەدا هەوڵمانداوە بە شێوەیەکى زۆر پرۆفیشناڵانەو بە کوالێتیەکى زۆر بەرز کاربکەین، بە شێوەیەک ببێتە مایەى دڵخۆشی هەمووان و هەر لەم کلیپەدا “سەردار بابەکر، خالید مەولود، سیروان گلى”وەکو ستافی کلیپەکە ئەرکیان کێشا.
شایانى باسە هێمن حوسێن دوائەلبوومى خۆی بەناوى “دواشەو” بڵاوکردەوە و تێیدا کۆمەڵێک بەرهەمى جوان دەبینراو وەکو دەستپێکی ئەلبوومەکەش کلیپی بۆ گۆرانیەکى کرد، کە گۆرانیەکى گەورە هونەرمەندى نەمر عەلى مەردان بوو وتبوویەوە.