ماوەیەکە هونەرمەند هێمن حوسێن بۆ وێنەگرتنی کلیپی گۆرانی لێو سەردانی ئەوروپای کردووە و لە شاری گۆتەبورگ لە وڵاتی سوێد بە هاوکاری لەگەڵ تیپی هەڵپەڕکێی یۆتۆبۆری لەلایەن داریوشی رەحمەتی کاری وێنەگرتنی بۆ کرا..
گۆرانی لێو لە هۆنراوەی حەمە سەعید ابراهیم و ئاواز و دابەشکردنی هونەرمەند خۆیەتی . ئەم گۆرانیە لە ستۆدیۆی میلۆدی لە پایتەخی کوردستان تۆمار کراوە. لە لێدوانێکی تایبەت بە چرا تیڤی هونەرمەند هێمن حوسێن سوپاسی هەموو ئەو دۆست و هاورێیانەی کرد کە لەم بەرهەمە هاوکارییان کردووە
زۆر سوپاس بۆ چرا تیڤی کە هەمیشە لە نێو کار و چالاکییە هونەرییەکان ئامادەبوونی هەیە..