خانمە گۆرانیبێژی کورد (هێلی لاڤ) دانیشتووی ئەمریکا، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی Risk it All و دەنگدانەوەی لە نێو میدیاکان لە یەکەم لێدوانی و شیکردنەوەی سیناریۆی کلیپەکەی لە سەر واڵەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت هەندێک سایت و کەسانی هاوسۆزی پارتە ئیسلامییەکان شرۆڤەیەکی هەڵەیان بۆ کلیپەکەی ئەنجام دا و بە ماسۆنی لە قەڵەمیاندا. دەقی ڕوونکردنەوەکەی (هێلی لاڤ) لێرە بخوێنەوە:
سلاو رێز و خۆشەویستیم بۆ هەمووتان هاورێیان..
سوپاس بۆ هەموو کۆمێنت و نامە جوانەکانتان لەسەر کلیپەم، من داوای لێبوردن لە هەموو ئەو سایت و مالپەر و رۆژنامە و ئازیزانە دەکەم کە نەم توانیوە لە کاتی خۆیدا وەلامی هەمووتان بدەمەوە چونکە لەگەڵ بڵاو بونەوەی کلیپەکەم پالەپەستویەکی زۆرم لەسەر بووە … سوپاس بۆ ئەوانەش کە لێکدانەوەی هەلەیان بۆ هەندێک لە دیمەنەکانی کلیپەکەم کردوە دەمەوێت لەم رۆنکردنەوەیە ئاماژە بەوە بدەم کە پەیوەندیم بە هیچ ئایدولۆژیەتێکەوە نیە..
من کاتێ لە ئەمەریکا گەرامەوە کوردستان ویستوومە کلیپێک دورست بکەم کلتوری کوردی لەگەڵ ستایلی ئەمەریکی تێکەڵ بکەم و کورد زیاتر بە جیهان بناسێنم، هەروەها ویستوومە هەموو سومبولەکانی کوردی تیابێ وەک ئاگر کە کورد لە رۆژێکدا ئاگر دەکەنەوە کە ئەویش جەژنی نەتەوەی کورد و رۆژ سەرکەوتنی کورد بووە لەسەر زولم و زۆرداری هاتنەدی رۆژێکی نۆێ بووە و لە هەمان کاتدا تەقاندنەوەی ئەم ئاگرە بۆ ئەوەی خەلک ئاگای لەمن بێ و لە مالەکانیان بێنە دەرەوە چونکە لە گۆرانیەکەم دەلێم لە هەر شوێنێک بن هەر کەسێک بن وەرن بۆ ئامانج و خەونەکە ..
سەرەتای کلیپەکەم دەستپێدەکات بە هاتنم بە جلێکی رەش ئاماژەیە بە دایکەکانمان کە هەمیشە لە ناخۆشی و نەهامەتی بوونە و جلی رەشیان پۆشیوە بەڵام لە کۆتای جلەکان دەگۆرم بۆ رەنگی زەرد کە رەنگی رۆژە و سەرهەلدانی رۆژێکی نوێیە،
بەکارهێنانی جلی کوردی ئاماژەیە بۆ پێشمەرگەکانمان بە هەردوو جەمانەی سور و رەش، هەلگرتنی چەک لە لایان ئافرەتان ئاماژەیە بۆ خەباتی ئافرەتانی کورد کە هەمیشە شان بە شانی برا پێشمەرگەکان خەباتیان کردوە بۆ خەون و ئامانجەکە، لۆگۆیەکەم لەناو دیمەنێکدا لەسەر دیوارەکە دیارە کە لە سەر شێوازی سونبولی مێینەیە نەک ئاماژە بێ بۆ ئایدۆلۆژیەک، بەکارهێنانی شێر لەناو کلیپەکەم کە هەمیشە رەمزی ئەو گەل و کەسانە بوە کە چاو نە ترس و مەرد و لێهاتوون وەک ئێمەی کورد هەروەها بۆ سەرنج راکێشانی بینەرانی هەموو جیهان بووە کە تا ئێستا هیچ هونەرمەندێک لەناو کلیپکەیدا هاوبەشی بە شێری نەکردوە، لە کۆتای کلیپەکەدا ئالای پیرۆزی کوردستان کە هەموو چین و توێژەکان بە پیر و بە گەنج و بە منالەوە ئالای خۆمان بەرز دەکەینەوە کە خەونی هەموو گەلەکەمان ئازادی و سەربەخۆی و بەرز راگرتنی ئەم ئالایەیە .