كارۆخ مەلائەسعەد: دڵتەنگی چییە، یەكێكە لە تراكەكانی نێو ئەلبوومە تازەكەیان و بە كوالێتێكی بەرزیشەوە كلیپیان بۆ كردووە.
هەردوو گۆرانیبێژی گەنجی ڕۆژهەڵات هێرۆ و فریا بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـیان ڕاگەیاند لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا گۆرانیی (دڵتەنگی چی)ـیان كرد بە كلیپ و لە ئاییندەیەكی نزیكیشدا بڵاوی دەكەنەوە.
فریا لە بارەی ناوەڕۆكی گۆرانییەكەوە دەڵێت: “میلۆدی و تێكست و دابەشكردنی میووزیك لە لایەن خۆمەوە بە ئەنجام گەیاندراوە. هەروەها كاری كلیپەكەیشمان لە لایەن دەرهێنەر و وێنەگر ئاكام ڕەزایی جێبەجێ كراوە و پڕۆداكشن كۆمپانیای (بابلێۆن) بووە. كارۆخ مەلا ئەسعەدیش كاری فۆتۆی بۆمان كردووە.
گوتیشی: “ئەو تراكەی كردوومە بە كلیپ یەكێكە لە بەرهەمەكانی نێو ئەلبوومە نوێیەكەمان، ئەو ئەلبوومەیشمان كۆمپانیای (ئاڤا میدیا) ئەركی بڵاو كردنەوەكەی گردتووەتە ئەستۆ و لە ئاییندەیەكی نزیكدا بڵاو دەكرێتەوە.”
هێرۆ و فریا ئومێدەواریشن توانیبێتیان كارێكی جوانیان كردبێت كە لە ئاستی هەوادارەكانیاندا بێت