کچە بێژەر و هونەرمەندى رۆژهەڵاتى کوردستان و نیشتەجێی باشوورى کوردستان لەو ماوەیەدا وەکو ئەکتەر بەشدارى کردووە لە 3 کورتەفیلمدا.
دەربارەى ئەو کارانەى خۆی لە لێدوانێکدا هێرۆ مەولودى گوتى: دوابەدواى بەشداریکردنم لە دوو شانۆگەرى و فیلمێکى سینەماییدا، لە ئێستادا سەرقاڵی وێنەگرتن و کارکردنم لەسێ کورتە فیلمدا، کە ئەو فیلمانە بۆ خولى دووەمى فێستیڤاڵی داربەڕووى زێڕین ئامادە دەکرێن و بریتین لە کورتە فیلمى دەنگە نەبیستراوەکان لە سیناریۆ و دەرهێنانى بیلال شاکر، کە لەوێدا رۆڵی ژنێکى دوو گیان دەبینم، هەڵاتووە لەدەست سەربازانى بەعس کە هێرش دەکەنە سەر گوندەکان، کورتە فیلمى دووەم دەنگى رووناکییە، لە سیناریۆ و دەرهێنانى تۆفان ئەبوبەکر، لەوێشدا رۆڵی بێژەرێکى رادیۆیی دەبینم کە خاوەنى بەرنامەیەکى شیعریم و کوڕێکى نابیناى خاوەن پێداویستى تایبەت خولیاى دەنگى دەبێ و بەدواى دەکەوێت، دوا کورتەفیلمیش کورتە فیلمى برێشک لە دەرهێنانى سەربەست رەزایەو لەوێشدا رۆڵی دایکى کچێک بەرجەستە دەکەم کە هەوڵی گێڕانەوەى شتێک دەدات و لەگەڵ باوکى، بەڵام ئیزنى نادەن”.
جێی ئاماژەیە هێرۆ مەولودى یەکێکە لەو کچە چالاکانەى لەبوارى رۆژنامەگەرى و راگەیاندن و هونەرى کاردەکا.
مەسعودى مەلا هەمزە