هیوا شاسوار، ناسراوە بە شەمال ، لە ولاتی ئەلمانیا دەژیت و هونەرمەندێکی شێوەکارییە ١٥ سالە کوردستانی بە جێهێشتووە، لە منالی خەونی ئەوەی هەبووە کە ببێتە خاوەن فرۆکەێکی تایبەت بە خۆی. شەمال لە دوای خوێندنی لە ئەکادیمیای هونەر لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانی بەهرەکانی خۆی لە کۆکردنەوەی زبل وشتومەکی بێ کەلک و فرێدراوەکان بەکار دەهێنێ و هەر لەم کەلو پەلانەش کارە هونەریەکانی خۆی بەشیوەێکی جوان و پسبۆرانە دروست دەکات، شەماڵ ئێستا هەلساوە بە دروستکردنی فرۆکەیەک لە کەل و پەلی فرێدراو و فۆلیە کە ناوی لێناوە فرۆکەی سەفەر بەرەو بەهەشت.
شەمال لە چاو پێکەوتنە تەلەفزیۆنییەکەی ZDFی ئەلمانی دەلێت : “چاوم لە وەیە کە سروشتی کوردستان جارەکی تر ببینمەوە کە دەمێکی زۆرە نەمبینیوە”.
ئێستاش بە دوای سپۆنسۆر دەگەرێت بۆ پشتگیری کردنی لە پرۆژە هونەرییەکانی و بتوانێت پرۆژە فرۆکەکەی ببێتە فرۆکەیەکی راستەقینە پە شیوەێکی تراسپەرێنتس {شەففاف) دروستبکرێت تا گەشتەوارەکان بتوانن لە کاتی فرین دا سروشت لە دەرەوە ببینن.
بۆ ئەکەسانەی زمانی ئەلمانی تێئەگەن ئەتوانن سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن.
ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی ZDF ی ئەڵمانی دەربارەی شەماڵ لەم لینکەدا ببینە