هیوا سوعاد بەرێوەبەرى هونەرى شانۆ لە هەولێر بە داوەتێکى فەرمى لەلایەن پەیمانگاى جیهانى شانۆ گەیشتە وڵاتى ئەڵمانیایە بۆ نمایشکردنى شانۆگەرى پیاوانى ئێمە.هیوا سوعاد پەیوەندیەکیدا تایبەت بە ڕاگەیاندنەکان بەم شێوە رایگەیاند: من ئێستا بە سەر دانێکى فەرمى لە وڵاتى ئەڵمانیام بۆ نمایش کردنى شانۆگەرى پیاوانى ئێمە، سەبارەت بە ئەکتەرانى ئەم شانۆگەیە هیوا سوعاد ووتى : ئەکتەرى سەرەکى خاتوو (کەڤاڵ سدقی)ە هەروەها کارى تەکنیکى ئەم شانۆگەریە لەلایان کریستۆف کریاک مۆسیقاى بۆ ئامادەکردوە و لەلایەن مارکۆ ئۆلمان دیکۆر و روناکى بۆ ئەنجامدەدرێت، کە بە زمانى کورد لەو وڵاتەدا نمایش دەکرێ و ئەو کارەش دەبێتە بەرهەمى هاوبەشى ئێمە و هونەرمەندانى ئەڵمانیا”، هەروەها هونەرمەند (هیوا سوعاد) ئەوەشى راگەیاند: کە بڕیارە شانۆگەریەکە لە هەر سێ رۆژى 7،8،9 /8/2009 نمایش بکرێ، هونەرمەندى ناوبراو باسى ئەوەشى کرد، کە لەو سەردانەیدا چاوى بە دکتۆر( تۆماس ئینکل) سەرۆکى پەیمانگاى جیهانى شانۆ لە ئەڵمانیا کەوت، کە باس لەوە کراوە لقێکى ئەو پەیمانگایە کە بارەگاکەى لە وڵاتى فەرەنسایە، لە هەولێر بکرێتەوە، “بۆئەوەى کوردیش وەک هەر وڵاتێکى دیکە بەشدار بێت لە سوود وەرگرتن لەو پەیمانگەیەدا”، دواتر هونەرمەند هیوا سوعاد چاوى بە دەرهێنەرى بەناوبانگى ئەڵمانى ئۆڤا نەوفلبێرد، کە دەرهێنەرى ئۆپێراى دزین لە حەرەمى کۆشکدا، کە موزارد نووسیویەتى کارى دەرهێنانى چەندین کارى شانۆیى شاکار لە وڵاتى ئەڵمانیا کردووە، لەم بارەیەوە دەڵێ “لەو چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ ئۆڤا نەوفلبێرد باس لە چۆنییەتى هاتنى ئەو ئۆپێرایە کرا، کە بڕیارە بێت بۆ کوردستان، هەروەها باس لە هاتنى گروپێکى کورد کرا بۆ وڵاتى ئەڵمانیا بۆ بەشداریکردنیان لە ۆرک شۆپێک لەسەر دەرهێنان.