زانا دڵشاد دزەیى : مانگى رابردوو، هونەرمەندی بە ئەزموونى بوارى شانۆ و دراما، سەعدون یونس نەشتەرگەرى “زراو”ـى بۆ ئەنجام درا و ئێستا بارى تەندروستی باشە. هونەرمەند سەعدون یونس، کە یەکێکە لە هونەرمەندە پێشەنگەکانى شارى هەولێر لەبوارى شانۆ و دراما، ئێستا لە وڵاتى ئەڵمانیا نیشتەجێیە، مانگى رابردوو لە نەخۆشخانەى “” nuernbergـى وڵاتى ئەڵمانیا نەشتەرگەرى “زراو”ـى بۆ ئەنجام درا و ئێستاش بارى تەندروستى زۆر باشە، هونەرمەند سەعدون یونس لە پەیوەندییەکیدا رایگەیاند “بەنیازم لەو نزیکانە بگەڕێمەوە هەولێر و چەند بەرهەمێکى هونەرى بە ئەنجام بگەیەنم”.