واشنتۆن، مەسعودى مەلا هەمزە : فیلمى وڵاتى بەفر لە دەرهێنانى هونەرمەند هیشام زەمانى لە حەوتەمین فێستیڤاڵی بەدرخان نمایشکراو بووە جێی سەرنجى ئامادەبووان.
فیلمى وڵاتى بەفر کە بەزمانى کوردی باس لە ژیانى پەنابەرانى کورد بەگشتى و پەنابەرێک بە تایبەتى دەکا، لەوکاتەى ئەو ناتوانێ خۆی لە کلتوورى کوردی بەدوور بگرێ و بۆ پێکهێنانى ژیانى هاوسەرى پەنا بۆ کوردستان دەباتەوە، کەچی هەر لەو پێکهێنانى ژیانى هاوسەرییە تووشی چەندین کێشە دەبێتەوە”.
حەوتەمین فێستیڤاڵی بەدرخان چەندین نمایشی هونەرى لەخۆگرت، کە بریتى بوون لە شانۆگەرى، نمایشی کورتە فیلم و فیلمى درێژ، کردنەوەى پێشانگاى شێوەکارى، سازکردنى ئاهەنگى گۆرانى و هەڵپەڕکێی کوردی”.
شایانى باسە فیلمى وڵاتى بەفر تا ئێستا لە چەندین وڵاتى دنیا نمایشکراوەو چەند خەڵاتێکیشی بەدەست هێناوە.