سەنتەرى کەلتورى کوردى نەورۆز لە شارى زوتەر ڤاودەى هۆڵەندا لە رۆژى 5/3/2016 دا کۆنسێرتێکى پشتگیرى بۆ پێشمەرگە و شەرڤانان ساز دەکات.
لەم کۆنسێرتەدا گروپى بیک بێندى هۆڵەندى (ئۆخس خەیست) و کۆراڵى هۆڵەندى و ژمارەیەک لە گۆرانیبێژانى هۆڵەندى بەشداریدەکەن و چەندین سروود و گۆرانى شۆرشگێرانەى تێدا پێشکەشدەکرێت.
تەواوى گۆرانى و سروودەکان لەلایەن مامۆستا نامدار قەرەداغىییەوە ئامادە و دابەشدەکراون و یەکێک لەو سروودانە بەناوى ئاڵاپۆشە کە شیعرى ئەحمەد محەمەدى شاعیرە و چاوەروان دەکرێت ژمارەیەکى بەرچاو لە خەڵکى هۆڵەندى و بیانى ئامادەى کۆنسێرتەکە ببن.
لەم کۆنسێرتەدا بەشێوەیەکى هونەرى زانیارى لەسەر کورد و کوردستان و مافى ڕەواى نەتەوەى کورد دەخرێتە ڕوو.