هەولێر/زریان خەتاب : هونەرمەند هۆگر کەریم لەدواینکاری هونەری خۆیدا کۆتای بەیەکەم ئەلبومی هونەری خۆی هێناو،لەئەلبومەکەیدا گۆرانیەکی کۆنی هونەرمەند مشکۆ هەولێری وتۆتەوە و واریارە لەماوەیەکی نزیکدا ئەلبومی دڵی شوشە بڵاوی بکاتەوە و کاری ڤیدیۆ کلیپیش بۆ چەند تراکێکی ئەلبومەکەی ئەنجامبدات.
لەلێدوانێکیدا هۆگر کەریم وتی:دوای هەوڵدانێکی زۆر خۆشبەختانە خەونی هونەری من بەتەواو بوونی ئەلبوومی (دلًی شوشە )هاتەدی،کەپێکهاتووە لە 10 تراکی گۆرانی و زۆربەی تراکەکان لەسەر ریتمی خێران و کۆی بەرهەمەکان لەستۆدیۆکانی میلۆدی و سۆلۆ و توانا لەشاری هەولێر تۆمارکراون و تێکستی گۆرانیەکانیش لەلایەن چەند شاعێرێکی خۆشەویست دانراون لەوانە نازم دڵبەند و سەرکەوت رەسوڵ و سەردار خۆشنا و نەبەز ئەسعەد و فەهمی نەبی،وتیشی:بەشێک لەئاوازی گۆرانیەکان لەلایەن هونەرمەندان مامۆستا هەڵبەست سەلاح و نەبەز ئەسعەد و سالار کۆشار دانراون،هۆگر زیاتر وتیشی:لەئەلبومکەمدا گۆرانیەکی کۆنی هونەرمەند مشکۆ هەولێریم وتۆتەوە بەناوی دڵی شوشە کەئەلبومەکەشم بەوناوەیە.
ئەلبومی دڵی شوشە یەکەمین ئەلبومی هونەری هونەرمەند هۆگر کەریمە و وابریارە بەم نزیکانە بڵاوبکرێتەوە و دوای بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکەش لەلایەن ستافێکی کارامەی کلیپسازی کاری ڤیدیۆکلیپ بۆچەند تراکێکی ئەلبومەکە ئەنجامبدرێت.