تابلۆ حه‌سه‌ن : به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی جووه‌کان دووچاری جۆره‌های نه‌هامه‌تی وده‌رده‌سه‌ری و جینۆساید بوون، به کونجوکه‌له‌به‌ری جیهان بڵاوه‌یان کردووه و بڵاوه‌یان پێکراوه،
به هه‌مان شێوه نه‌ته‌وه‌که‌ی ئێمه‌ش ، له سه‌رخاک و زێدی باوباپیرانی خۆمان ئه‌وه‌ی نه‌شیاوبێت پێمان کراوه ، له هه‌ڕه‌شه و کۆچی زۆره‌ملێ و به‌ند وتێهه‌ڵدان و ده‌مداخستن و گۆڕینی باری تۆپۆگرافی ناوچه‌کانمان و ته‌نانه‌ت گۆرینی پێناسه‌ی تاک و هۆزه‌کانمان له دواییشدا شه‌ڕی جینۆسایدیش که له ژێرناوی ئه‌نفال جێبه‌جێکرا، ئه‌نفالیش که سوره‌تێکه له قورئانی پیرۆز وه‌ک کراسێک کرا به‌به‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه خێڵی کوفر بین و دوژمنانیش نماینده‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی مێژووی سوور و ره‌شی ئێسلام ته‌نها به هه‌شتاو دوو ساڵی حوکمڕانی کورده‌وه رووی سپی بووه که به پاکی و خاوێنی سه‌لاحه‌دین و باپیرانی تری ئێمه بووه .
له نێوانی دیرۆکی ئێمه و جوله‌که‌کان هه‌ندێ جیاوازی هه‌ن به‌ڵام ئه‌و جیاوازیانه هێنده سه‌ره‌کی و جه‌وهه‌رین که ئاسمان و رێسمانیان فه‌رقه، که ده‌ڵێین کۆمه‌ڵێک جیاوازی واته خۆی له چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێته‌وه که به رای من دوویان ئێجگار زه‌ق و دیارن ، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که له هه‌مو وێستگه‌کانی رێگای سه‌ختی جووله‌که‌کان نه‌مان بیست کۆمه‌ڵه جووله‌که‌یه‌ک دژ به ئیراده‌ی نه‌ته‌وه که‌یان وهستابێتن، دووه‌میانیش که وابه‌سته‌یه به خاڵی یه‌که‌مه‌وه ئه‌وه‌یه که جووله‌که توانیان له کاره‌ساتی هۆلۆکۆسته‌وه به‌هێزترین ده‌وڵه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دابمه‌زرێنن که هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی بیست و دوو وڵاتی عه‌ره‌بی و ژماره‌یه‌کی له‌وه زیاتر له وڵاته به ناو ئیسلامیه‌کان بوو به تڕی بن گۆم و له دواییشدا هه‌موو ئه‌و وڵاتانه که‌وتنه پێشبڕکێ بۆ نزیکبوونه‌وه له ئیسرائیل و داگیرکردنی دڵی وه‌ک دۆستێک نه دوژمنێک، ئا ئه‌مه‌یه ده‌ره‌نجامی یه‌کریزی نه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر دوژمنانی خۆی.
باری تۆبۆگرافی کوردستان و گردبوونه‌وه‌ی کورد له سه‌ر خاکی خۆی و بڵاونهبوونیان له وڵاتانی تری جیهان خاڵی به‌هێزن بۆ کورد به پێچه‌وانه‌ی جوله‌که که بڵاوه‌یان کردبوو به وڵاتانی دوور و نزیکی جیهان که‌چی تا ئێستا کورد نه‌یتوانیوه وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆی دابمه‌زرێنێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر شتێک بگه‌یه‌نێ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که نه‌ته‌وه‌که‌ی ئێمه له سه‌ر ئامانجی سه‌ره‌کی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی کۆ نه‌بوونه‌ته‌وه، ئێمه باس له زه‌بر و زه‌نگی دوژمن و داگیرکه‌ر ناکه‌ین که هه‌میشه له جوڵه بوونه بۆ دامرکاندنی هه‌ر سه‌رهه‌ڵدانێک که خاکی کوردستانه‌وه روویدابێت ، به‌ڵکو کرمی ناوه‌وه‌ی پیره‌داری کوردایه‌تی هۆکاری سه‌ره‌کی نه‌گه‌یشتنه به ئامانجه ڕه‌واکانمان ، ئه‌گه‌ر پێویست به نموونه هێنانه‌وه بکات سه‌دان نموونه‌ی زیندوومان هه‌یه له مێژووی دوور و نزیکی وڵاته‌که‌مان که ده‌کرێ رۆژێک له رۆژان بیکه‌ین بابه‌تی کتێبێکی سه‌ربه‌خۆ.
ئه‌وه‌تا له‌م رۆژانه‌دا که هه‌واڵی ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له ده‌رگای گوێێ هه‌مو که‌سێک ده‌دا ده‌بینین چۆن ده‌ستی ناوه‌کی خه‌ریکی به‌زمی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌مامه‌یه، ناوی پێشمه‌رگه که رۆژێک له رۆژان ده‌بێته سوپای به هێزی پاراستنی ده‌وڵه‌تی ( خه‌ون ) ی کوردان که‌چی لایانێک به هه‌مو هێزی ڕاگه‌یاندنی خۆی ده‌یه‌وی ئه‌و ناوه بشێوێنێ له مێشکی نه‌وی نوێ که هیوا وایه ببێته نه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی، له په‌رله‌مانی به‌غدا له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رگری له داخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد بکرێت که‌چێ دێن له گه‌ڵ دوژمنانمان په‌یمان ده‌به‌ستن ، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به سیاسه‌تی ته‌عریب هاتوونه‌ته شاری که رکوکی کورد، کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی که‌سێکیان به‌یاننامه بخوێنێته‌وه به گه‌لی لیبیا بڵێت ( شعبنا في لیبیا )، وه‌ک ئه‌وه‌ی شهعبهکهی خۆی له ( شمال العراق!!! ) هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بێت، ئه‌مان نازانن پێوه‌ری ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ر له کوردستاندا له سه‌ر بنه‌مایه‌ک له‌نگه‌ر ده‌گرێت ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که هه‌ر کاتێک دوژمن به که‌سێکی ئێمه‌ی وت (باش) ئه‌وا ئه‌و که‌سه لای ئێمه زۆر خه‌راپه، هه‌رکاتێکیش دوژمن که‌سێکی ئێمه‌ی به ( عمیل ) له قه‌ڵه‌مدا ئه‌وا ئه‌و که‌سه دڵی وده‌روونمان داگیر ده‌کات و ده‌بێته خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتمان .
ئێمه سه‌ڕه‌رای ئه‌نفالی به‌دناو و کیمیابارانی ڕیسوا نه‌مانتوانی ده‌رفه‌ته‌که وه‌رگێرین بۆ سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری ، ئه‌مه‌ش خآلی جیاوازیه له نێوان هۆلۆکۆستی جوله‌که‌کان و ئه‌نفالی کورد .
ئایا ده‌توانین ئه‌مه بکه‌ینه وانیه‌ک بۆ دوارۆژی نزیکمان !؟