كارۆخ مەلائەسعەد: هەریەك لە گۆرانیبێژان “هەرێم سەڵاح” و “هۆزان ئای هان” گۆرانیەك بە هاوبەشی بەرهەم دەهێنن و لەو نزیكانەیش بڵاوی دەكەنەوە.
گۆرانیبێژ “هەرێم سەڵاح” هەواڵی تازەترین كاری هونەری خۆی گەیاندە ڕۆژنامەی “هەولێر” و لەمبارەیەوە گوتی:” تازەترین كاری هونەریم گۆرانییەكی دووێـتە لەگەڵ گۆرانیبێژ “هۆزان ئای هان” كە تایبەت بۆ خاكە پیرۆزەكەی كوردستان بەرهەممان هێناوە. هەروەها تێكستی گۆرانیەكە مامۆستا “جەبار حەبیب” بۆمانی هۆندووەتەوە و “شۆڕشڤان شێرۆ سدیق”ـیش وەك دەرهێنەر و وێنەگر كاری كلیپەكەی بۆمان كردووە، هاوكات بڕیاریشمان وەهایە كە لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا ئەو بەرهەمە نوێیەمان پێشكەش بكەین.