هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ هۆزان قاره‌مانی ته‌مه‌ن بیست و چوار ساڵ، له دایک و باوکێکی که‌رکوکی له شاری تاران چاوی به دنیا هه‌ڵهێناوه. ئه‌م هونه‌رمه‌نده سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆی خوێندکاره و له به‌شی ئێکونومی ئه‌خوێنێت، به‌ڵام خۆشه‌ویستی ئه‌و بۆ هونه‌ر وای کردووه به یارمه‌تییه‌کی که‌م خۆی فێری دی جه‌ی بکات، پاشانیش گۆرانیه‌ک به ناوی ( تۆم هه‌بێ ) تۆمار بکات و به شێوه‌یه‌کی زۆر پروفیشوناڵانه کاری کلیپی له لۆس ئه‌نجه‌لس بۆ بکات. به‌رهه‌می نوێی هۆزان له ژێر کارکردندایه و له داهاتوویه‌کی نزیکدا له ڕێگای تی ڤی چراوه هۆزان به ده‌نگ و ڕه‌نگ ببینن و هه‌واڵ و زانیاری زیاتر ببیستن که له ڕێگای ڕێبین ڕزگاره‌وه بۆتان ئاماده ده‌کرێت.