دوای بێدەنگیەکی زۆر و هەوڵدانێکی زۆر لە ئیستادا هونەر بابان نوێترین کاری خۆی بەباوی (لێتن نابوورم) بەرهەم هێنا ،هوونەر بابان وتی چیرۆکی ئەم بەرهەمە لە ژیانی خۆمەوە سەرچاوەی گرتوە ، دەتوانم بڵێم کە داسستانی ئەم بەرهەمە %100 لە ژیانی خۆمدا ڕویداوە بۆیە هەوڵێکی زۆرم دا کە بەرێگەی هونەرەەکەم ئەم داسسستانە بکەم بە گۆرانیەك بەناوی لێت نابورم، کە هەمووی ڕاستی ژیانی خۆمە،
بابان زیاتر وتی کە میلۆدی ئەم بەرهەمە هی هونەرمەند ، هەرێم محەمەد و تێکستی سامی سەباح هونەر وە کاری موسیك لەەلایەن رێناس کوردە ئامادە کراوە وە کاری تۆمار کردن لە هەردوو ستۆدیۆی (رۆژ و سۆلۆ) ی شاری هەولێر کاری تۆمار کرددن کراوە بۆ ئەم بەرهەمە،
وە بابان وتی “ئەم بەرهەمە جێدەهێلم بۆ گوێگرانی ئەزیز کە ئەوان لە داهاتویەکی نزیكدا دەتوان بڕیار لەسەر ئەم کارە بدەن و هەڵی سەنگێنن، ئەم بەرهەمەم لە هەموو ڕوێکەوە تایبەت مەندی خۆی هەیە ، وە هیچ کارێکیش بێ کەم و کوڕی نەکراوەو ناشکرێت، بەڵام ئەوەندەی لە توانام داهەبوە لەگەل هاوڕێیان و هونەر مەندی ئەزیز هەرێم محەمەد کاری جدیمان تێدااکردوە “.
وە وا بڕیارە لەم نزیکانە کاری وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە دەست پێبکەن کە کاری وێنە گرتن و دەرهێنانی لە لایەن سامی سەباح ئەم کارە بە ئەنجام بگەیەنرێت، بابان هیوایخواست بەم کارەی بتوانێت هەوادارانی ئاشت بکاتەوەو خزمەتێکی بچوکی هەوادارانی و هونەری کوردی بکات.
ئامادەکردنی
ئاوارە ئەحمەد جەلک