لە پەیوەندیەکی تایبەتدا لە گەڵ هونەرمەندی لاو ( هونەر بابان) ئاماژەی بە کارێکی تازەی خۆی کرد و وتی:
“گۆرانی (بێ من) داستانێکی تایبەت و مەزنی هەیە لەنێوان من و ئەو، وە ئەتوانم بڵێم ئەوێک کە ساڵانێک بوو لە خۆشی و ناخۆشیەکانمان لە گەڵ یەک بووین، بەڵام بێویژدانانە شەوێک کۆتایی بە نزیک بوونمی هێنا”.
لە درێژەی داستانی خۆشەویستیەکەی ئاوارە ووتی:”تێکستی ئەم گۆرانیە ئیلهامی هەمان شەو بوو؛.. وە توانیم بە شێوەیەکی جوان وەک کارەکانیترم کۆتایی پێ بینم،”.
شایەنی باسە ئەم بەرهەمە میلۆدی و تێکست لە لایەن ئاوارە خۆیەوە ئامادەکراوە و کاری دەنگیشی لە ستۆدیۆی سینۆ لە شاری هەولێر بۆ ئەنجامدراوە.. بریاریشە لە چەند ڕۆژێکی داهاتوودا لە ماڵپەڕە کوردیەکان و فەیسبووک و یوتوبی خۆ دایبەزێنێت “.
دوا پەیامی هونەرمەند لە ڕێگای چراوە : “لێ ئيدي ئاوەدانی بۆ کوردستانی شیرین و سەربەستی و خۆشی بۆ هەموو گوێگرانم”.