سەڵاح ڕەوف
* سەردەمانێک هۆکاری ڕێگری ژەنینی مۆسیقا، له‌و که‌لتوره سه‌پێنراوه وه بووه که خێزانه‌کان به‌تایبه‌تی و میلله‌ته‌که‌مان به‌گشتی به‌درێژایی ده‌یان سه‌ده دووچاری بوون، ئهوکهلتورهبوو،
کە یاساخکردنی هونەری بەگشتی به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌مدا سه‌پاندبوو، وایکردبوو که که‌م تازۆر دورکه‌وتنه‌وه له کاری هونه‌ری ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و بگره ئاینیش بێت، یان به‌سوک ته‌ماشاکردنی هونه‌رمه‌ندان به‌گشتی و هونه‌ری ساز‌و ئاواز به‌تایبه‌تی، ئه‌مه نه‌ک له‌بواری هونه‌ری مۆسیقا بگره هونه‌ری شێوه‌کاری و بگره په‌یکه‌ر سازی به‌جۆرێ یاساخێکی ڕوحی بوون که هه‌رکه‌سێ به‌وکاره هه‌ڵبسایه، گوایه له جیهانی پاش مردن ئه‌بێ رۆح بکاته‌وه به‌به‌ری ئه‌و وێنه‌و په‌یکه‌رانه‌دا، بۆیه‌که‌م تازۆر سڵه‌مینه‌وه له‌ئه‌نجامدانی په‌یدا بوبوو، هه‌روه‌ها ووشه‌ی نابه‌جێی وه‌کو (لۆتی) به هونه‌رمه‌ندی مۆسیقا زان و گۆرانیبێژان ئه‌وتران، بۆیە منیش و ده‌یانی وه‌کو منیش نه‌مان ئه‌توانی به ئاشکرا ئامێره مۆسیقاییهکانمان هاوه‌ڵمان بن، خێزانه‌کانیشمان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه و لهبهرخۆشهویستیان بۆمان نه‌یان ئه‌ویست له‌و جیهانه نزیک ببینه‌وه.
*له‌و سه‌رده‌مانه‌وه که من هاتمه جیهانی هونه‌ری ساز‌و ئاواز تاکه‌کانی میلله‌ته‌که‌م پترههستیان به‌ژێر ده‌ستی و چه‌وسانه‌وه‌ی ده‌ستی داگیرکه‌ران ئه‌کرد، بۆیه من وای بۆ ئه‌چم تا سه‌رده‌مانی پێش راپه‌رێن چاتره به سه‌رده‌می به‌رگری ناوبه‌رین ، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش به‌سه‌ر ههمونهتهوه ژێرده‌سته‌کانی جیهاندا هاتووه، بۆیه هونه‌رو کاریگه‌ری هونه‌ر ڕێگایه‌کی پرشنگدار بوو بۆ نه‌فه‌وتانی که‌لتوری نه‌ته‌وه‌که‌مان مانه‌وه‌ی سیمای نه‌ته‌وایه‌تی به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو وهه‌روه‌ها هۆکارێکی مه‌زن بوو بۆ پیشاندانی ڕواڵه‌تێکی جوانی نه‌ته‌وه‌که‌و هێماو سیمایه‌کی له‌باربوو بۆ مانه‌وه‌ی ڕواڵهتهجوانهکهی نه‌ته‌وه‌که‌مان، بۆیه هه‌ر هونه‌رێکی ڕه‌سه‌ن نمایش بکرایە، ئه‌بووه سونبولێکی جوانی میلله‌ت و مان و نه‌مانی خۆی تیا ئه‌بینیه‌وه، و به‌وپه‌ڕی جۆش و خرۆشه‌وه له‌ئامێز ئه‌گیرا.
* وه‌کو ئاشکرایە هۆکاری چه‌وسانه‌وه و ئه‌نفال و جینۆسایدکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان، کاریگه‌رییه‌کی گرنگی هه‌بوو به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که تاکی کورد زۆر به‌هوشیارییه‌وه هه‌وڵبدا گرنگی بداته بهپیرچونی ئه‌وهۆکارانه‌ی کهکاریگهرن له‌سه‌ر مانی سیمای نه‌ته‌وایه‌تی و ئاشکراشه که هونه‌ر به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هونه‌ری ساز‌و ئاوازیش به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیه‌وه له‌ئامێزبگرن و هه‌وڵبدرێ ئهوهۆکارهش له‌بار نه‌برێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای مرۆڤ ئاشکرایه گه‌ر داگیرکه‌ر ویستی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ناوبه‌ری، باشترین ڕێگا به‌له‌ناوبردنی که‌لتورو هونه‌ره‌که‌یه‌تی ، به‌ڵام پاش ڕاپه‌ڕین چیتر میلله‌ت گوێ به کاری به‌رگری نادات و داواکاری هونه‌ری نوێ و چاوه‌رێی نوێخوازییه. چاوه‌ڕێی بنیادنانه له هونه‌را، چاوه‌رێی هونه‌رمه‌ندی بنیات نهره، چاوه‌رێی بڕیار له‌سه‌ر کاری نوێدانه، چاوه‌ڕیی فراوانکردنی ئاستی هونه‌ره له‌ژێرده‌ستی هونه‌رمه‌ندی بڕیارده‌ر و بنیاتگهر بۆگه‌یاندنی ئاستی هونه‌ره‌که‌مان به‌ئاستی هونه‌ری میله‌تانی تری پێشکه‌وتوو، ئاساییه بڵێن ئێمه‌ی میلله‌تی کورد خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندین له بواره‌کانی هونه‌ردا به‌ڵام مانه‌وه‌ی ئه‌وکه‌لتوره ده‌وڵه‌مه‌نده لهوئاستهی فۆلکلۆریهی خۆیدا و هه‌روه‌کو ساته‌کانی هونه‌ری به‌رگری بمێنێته‌وه، ئه‌وه نابێته جێی ڕه‌زامه‌ندی تاکی میلله‌ت و جێی داخوازیه‌کانی سه‌رده‌م، بۆیه ئه‌م سه‌رده‌مه پێوستی به هونه‌رمه‌ندی بنیاتنه‌رو بریاردهرێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه که نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی خۆش بوێت، ههوڵبداهونهر بکاته سومبولێک بۆناساندنی نه‌ته‌وه به‌گه‌لانی جیهان، ئاشکرایه هونه‌ر له‌خۆوه سنور نابه‌زێنێ و خۆی ناکابە ماڵی میله‌تانی تردا، ئه‌وکاره کارێکی گرانه، بۆیه به‌هونه‌رمه‌ندی هۆشیارو زانا به‌ئه‌نجام ئه‌گه‌یه‌نرێ، میلله‌تانی جیهان یان ڕاستیه‌که‌ی بڵێین میله‌تانی دراوسێشمان هیچ پێویستیه‌کیان به هونه‌رمه‌ندی ئێمه نییه تا ریکلامیان بۆ بکات، هونه‌ری میله‌ته‌که‌مان له چوارچێوه‌ی هونه‌ری ئه‌واندا بتوێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان خاوه‌نی هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانن، ئێمه‌یین تا ئێستاش نه‌مانتوانیوه کارێ بکه‌یین ، هونه‌ره‌که‌مان سنوری وڵاته‌که‌مان (کوردستان) ببه‌زێنێ، خۆی به‌دنیای ده‌ره‌وه بناسێنێ و سومبولی خۆی وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی کورد بگه‌یه‌نێته ههموماڵێکی ئه‌م سه‌رزه‌مینه، گەر کارێکیش کرابێ بێسڵەمینەوە ئەڵێم توانای سنوربەزاندنی نەبووە .
* ئاشکرایه په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری یان سیستمی خوێندنی هونه‌ر هه‌ر سیستمه کۆنه‌که‌ی وڵاتانی دەوروپشتمانە که تێکه‌ڵاوی فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌ب و تورک و فارسه،ئەمە لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا، بەڵام خوێندن لە پلەباڵاکانی خوێندن لەسەر بنه‌مای زانستیه جیهانیه‌کانه، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا بۆ به‌دیهێنانی ژه‌نیاری باش کاریگه‌ره، به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی هونه‌رو فێرکردنی هونه‌ر به‌گشتی تائێستاش له‌ڕوانگه‌ی پاراستنی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌تی کوردا نیه، تائێستاش کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هونه‌ر له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردنی گیانی نیشتمان په‌روه‌ری و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه نییه، ئهوهونهرمهندانه که‌به‌ڕاستی مۆرکی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان پێوه دیاره هونه‌رمه‌ندی خۆڕسکن، خۆیان ئهوهزرو هۆشه کوردییهیانتیادروست بووه، تائێستا په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری کاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستبوونی هونه‌رمه‌ندێکی ڕه‌سه‌نی کوردی نییه، وهکووتمان په‌یمانگاکان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروستبونی ژه‌نیاری ئامێره مۆسیقاییه‌کان هه‌یه به‌ڵام، ژه‌نیارێکی کوردی دروست بکات نا، ئاشکرایه ئێمه خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌کی جوانی هونه‌ریین، به‌ڵام نه‌مانتوانیوه ئه‌و گه‌نجینه جوانه بکه‌ینه سونبولێکی نه‌ته‌وه‌یی،یان ڕێگە زانستێکی باڵا بۆ گەشەکردنی توانای فێرخوازە هونەریەکان. زۆر له مۆسیقا زانهکانمان به پاڵه‌وانیتی ئه‌زانێ که گۆرانییه‌کی ڕه‌سه‌نی کوردی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی مۆسیقای تورکی یان فارسی یان عه‌ره‌بی ئاماده بکات و به‌کارێکی گونجاوی بزانێ، ئهمههۆکاری ئه‌وه‌یه تائێستاش هونه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی یه، بۆناو ده‌رکردنی تاکی یان خۆ دهوڵهمهندکردنە، یان بەدەستهێنانی هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی نابهجێیە ، بۆیه تا ئه‌و ساته‌ی هونه‌ر ئه‌چێته خانه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه، هونه‌ره‌که‌مان و سیستمی فێرکردنی هونه‌ری ههرلهودۆخهی خۆیدا ئه‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش کاری ده‌سه‌ڵاتی هۆشمه‌نده، که‌هه‌ست بکات هونه‌ر به‌شێکی گه‌وره‌ی پارێزگاری و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه.
*گەر باسی ڕه‌خنه‌گری هونه‌ری بکه‌یین، ئەبێ بڵێین کام هونه‌ر؟ کام کاری هونه‌ری؟ هونه‌ری ئێمه‌ی کورد به‌تایبه‌تی هونه‌ری ساز‌و ئاواز، هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ڤۆکاڵی و بگره فۆلکلۆریدا ماوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌کانمان که‌ئێستا لافی نوێگه‌ری و په‌ره‌سه‌ندن لێ ئه‌ده‌ن، هێشتا وه‌کو پێویست له بنه‌مای هونه‌ری میله‌ته‌که‌ی خۆمان نازانن، ئاشنابه ئایدنتی زمانی ساز‌و ئاوازی کوردی نیین، گهروانییه؛، ئه‌ی بۆکاتێ که مۆسیقایه‌کی یان ئاوازێکی فۆلکلۆری ئاماده ئه‌که‌ن، په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر ڕستهمۆسیقاییهکانی تورکی و فارسی و بگره عه‌ره‌بیش، بۆیه من ده‌ڵێم گه‌ر ئه‌وانه به مۆرکی ڕه‌سه‌نی کوردی ئاشنابن، هه‌رگیز ئه‌وتاوانه گه‌وره‌یه ناکه‌ن. چونکه گه‌مارۆدانی ڕسته‌یه‌کی ڕه‌سه‌نی ئاوازی فۆلکلۆری کوردی به‌چه‌ندین جوڵه یان تهکنهبازی که‌فارسه‌کان ناوی ئه‌به‌ن تورکه‌کان خولیاین، کارێکی نه‌شیاوه و دور و نزیک په‌شیمان بونه‌وه‌ی له‌دوایه، ئه‌بێ هونه‌رمه‌ندی کورد گه‌ر ناوی هونه‌رمه‌ند بێت، خۆی به خه‌سڵه‌ته‌کانی هونه‌ری ساز‌و ئاوازی ڕه‌سه‌نی کوردی ئاشناکات، ئه‌وساو پاش شاره‌زابوونی لهبنهماسهرهکیهکانی هونه‌ری ساز‌و ئاوازی کوردی ، ڕه‌خنه‌گری بنیاتنه‌ر، دروست ئه‌بێت بۆئه‌وه‌ی هونهرمهندهکانمانببنه هونه‌رمه‌ندێکی بڕیارده‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه، زۆرجار ئه‌یبینین له‌هه‌ندێ شویندا نوسراوه فڵان (هونهرمهن……) ٣٠٠ ئاوازی بۆزۆربه‌ی گۆرانیبێژانی کورد ئاماده کردووه، به‌ڕای من ئه‌مه له‌سه‌ر نوێگه‌ری له هونه‌ری کوردی‌دا هه‌ژمار ناکرێ، ئهوجۆرهکارانه له‌خانه‌ی گواستنه‌وه یان وەرگرتن لە کەلتوری بێگانە دائه‌نرێن ، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی هه‌ندێجار کاری زۆرجوان هه‌یه به‌هۆی ئه‌و گوێزرانه‌وه وه به‌مۆرکی میله‌تانی تری وه‌کو فارس و تورک و عه‌ره‌ب ناوه‌خن و ڕوکه‌ش ئه‌کرێ لەڕەسەنایەتی دور ئەخرێتەوە هیوادارم هونەرمەندان و هونەرکاران زیاتر له‌وبواره‌دا هۆشدار بن.
* کۆکردنه‌وه‌ی سامانی که‌لتوری میلله‌ته‌که‌مان، خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن به زانستی توێژینه‌وه‌ی هونه‌ری و له‌سه‌ربنه‌ما زانستیه جیهانیهکان، به‌دورمان ئه‌گرێت له لاساییکردنه‌وه‌و په‌لامار دانی به‌کارهێنانی ته‌کنیکه بێگانه‌کان، سه‌پاندنی بنهمازانستییه گرنگه‌کانی هونه‌ر کارێک و ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی یه ئه‌بێ ده‌سه‌ڵاتی هۆشمه‌ند له‌بیری نه‌کات، فه‌رامۆشکردنی به‌زانستیکردنی زمانی ساز‌و ئاواز خیانه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی یه، که هۆکارێکی گه‌وریه بۆ په‌ره‌پێنه‌دانی بزوتنه‌وه‌ی هونه‌ری و خولاندنه‌وه‌ی له بازنه‌یه‌کدا، کهبنهمایهکی لاواز‌و دور له‌شارستانی و سه‌رده‌می یه، بۆیه ئه‌وه ئه‌رکێکی نهتهوهیییه، ئه‌بێ ده‌سه‌ڵات خۆی به‌خاوه‌نی بزانی، هه‌وڵبدا هاوکاری هونه‌رمه‌نده خۆنه‌ویسته‌کان بکات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ییه، هونەرکارە چەموش و گیرفان خوازەکان فەرامۆش بکرێت.
* هه‌نگاوی به‌سوود بۆدەستنیشانکردنی بنەما سەرەکیەکانی هونەری کوردی تائێستا نه‌نراوه، ئه‌و کاره پێویستی به‌که‌سانی زانا‌و له‌خۆبوردو هه‌یه، ئه‌وه‌ی من بینیومه تائێستا کاری بێ بنه‌ماو هه‌له‌ق و مه‌له‌ق به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه، ئه‌نجامدانی تۆمارکردنی سێدێ یه‌ک که ههرلهڕۆژی بڵاوبونهیهوه له‌خانه‌ی نه‌بووندا هه‌ژمار ئه‌کرێت،یان گێڕانی ئاهه‌نگێک که‌هیچ له وزه‌یه‌ک نادات به‌په‌ره‌سه‌ندنی هونه‌ری کوردی، مانای هه‌نگاونانی باش نییه. کاره باشه‌کان هه‌ر له خودی هونه‌رمه‌نده‌وه به‌ئه‌نجام گهیانراوه، دهسهڵاتو حکومه‌ت ئه‌بێ خاوه‌نی پلان بن بۆ ئه‌م ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ییه، به‌داخه‌وه زۆر له‌که‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار تا ئێستاش هونه‌ر ته‌نها بۆ کات به‌سه‌ربردن و رازاننه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌کان ئه‌زانن، راسته ئه‌وجۆره هونهرهشمان هه‌یه به‌ڵام هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یی ته‌نها ئه‌وجۆره نییه، بۆیه ئه‌بێ ده‌سه‌ڵات زیاتر هۆشیارانه تر بیر له‌گرنگی و پێوستی هونه‌ر بکاته‌وه، هه‌ر به‌رپرسێک یان ده‌سه‌ڵاتدارێک ده‌رک به پیرۆزی و گرنگی هونه‌ر نه‌کات، ده‌رک به‌کاره‌که‌ی خۆشی ناکات.
* راسته هونه‌ر کردارێکی خۆویستی خودی هونه‌رمه‌نده، که هونه‌رمه‌ند ویستی خه‌ڵکی به‌تواناو به‌هره‌ی خۆی ئاشنا بکات، به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی پێگه‌ی هونه‌ر لای هونه‌رمه‌ند له‌ویستی تاکه که‌سییه‌وه ئه‌چێته خانه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و ساته هونه‌رمه‌ند گرنگه له‌ئاستی ئهولێپرسینهوهدا بیت، گرنگه هونه‌رمه‌ند به هۆشیاری بیربکاته‌وه، هه‌ندێ کار هه‌یه لهوزهی تاکه‌که‌سی ده‌رئه‌چێ، بۆ نموونه کۆکردنه‌وه‌ی سامانی فۆلکلۆری و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستی جیهانی کارێکی ئاسان نییه و ئه‌بێ ده‌سه‌ڵات باوه‌ش بۆ ئه‌وه هه‌وڵانه بگرێته‌وه، هه‌وڵه تاکه‌که‌سیه‌کان با بهئهنجامیش بگه‌یه‌نرێن، گه‌ر توانا‌و وزه‌یه‌ک پاڵپشتی نه‌بوو، ههرلهئاستێکدا ئه‌مێنێته‌وه‌و په‌ره ناسه‌نێت.
* ئەو بەر بڵاوی یەى موزیکى کوردى کاتێک زۆریک لە موزیک ژەنەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە خەریکە کاریگەریەکانى موزیکى عەرەبى و تورکى و فارسى جێ بە هونەرى رەسەنى کوردى لێژ دەکات، ئه‌وه کارێکی ساتییه، ئهوباوهش نامێنێ، ئه‌وه وزه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ن که له‌بواری هونهرداکار ئه‌که‌ن وبه‌و شێوه ته‌سکه له‌هونه‌ر و بواری هونه‌ری گه‌یشتون، و بگره له‌وه‌زیاتریشی لێنازانن. به‌ڵام من ڕام وایه هونه‌ری کوردی ده‌ریایه‌کی به‌رینه جێگه‌ی مه‌له‌وانی هه‌موکه‌سێکی تیا ئه‌بێته‌وه ، جائەشێ که‌سانی واهه‌بن بهومهلهوانی یه‌یان ئاڵای هونه‌ری کوردی بگه‌یه‌ننه ئه‌وبه‌ری دهریاکهو سنوری نه‌ته‌وه‌یی ببه‌زێنن و هونه‌ری کوردی به جیهان ئاشنا بکه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ که‌س له‌هه‌مان سه‌رده‌مدا مه‌له‌ی تیا ئه‌کات و هه‌ر لهلێوارهکهیدا ئه‌مێنێته‌وه و تاده‌ستی له پوشوپه‌ڵاش نه‌بێته‌وه، چونکهکهدهستی بهرهڵابو ئه‌خنکێ،بگرە ئاوەکەش لیخن ئەکاتو هه‌ندێجاریش پاشه‌ڕۆ و ئاره‌زوه‌کانی خۆشیانی تیابهتاڵ ئه‌که‌نه‌وه.
*کورد خاوه‌نی هونه‌رێکی ڕه‌سه‌نه، تێکه‌ڵاوبونی به‌هونه‌ری بێگانه زۆر کاریگه‌ری نییه، جگهلهکاریگهرییهکی ساتی، هه‌ر ڕۆژێک دێت ئه‌و ده‌ریا جوانه له‌لایه‌ن چه‌ند بهئهمهکێکهوه خاوێن بکرێته‌وه، بڕوات هه‌بێ ئهوپوشو پهڵاشانه خۆیان با ئه‌یانبا.
* ئه‌وه‌ی من له‌ڕاگه‌یاندنه‌کان گه‌یشتبم چهندجۆرێکن : هێندێکیان میدیا‌و ڕاگه‌یاندنی حیزبیین و لە زمانی ده‌ربڕینی ئایدۆلۆجیا بیروباوه‌ڕی حیزبه‌که‌یان ناترازێن ، هه‌واڵ‌و باسی هونه‌ری له‌ئایدۆلۆژیای حیزبەکەیانەوە بڵاو ئه‌که‌نه‌وه، بۆیه زۆر جێی متمانه نیین. هه‌ندێکی تر که پڕوپاگه‌نده‌ی بێلایه‌نی ئه‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش خاوه‌نی ئایدۆلۆژیایه‌کی نه‌ته‌ویی نیین و پڕ به بیرکردنه‌وه‌ی خۆیان ئەدوێن……..؛ من زۆر سایت و ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان ئه‌خوێنمه‌وه زۆربه‌یان له پێڕستی به‌رنامه‌کانیاندا وشه‌ی هونه‌ری تیا نییه، گه‌ر له‌هه‌واڵێکی گشتیدا باس له‌هونه‌ر بکرێت، زۆر به‌سه‌رپێیی باسی لێکراوه، به‌پێچه‌وانه‌ی میدیا جیهانییه‌کان، که هونه‌ر به‌شێکی گه‌وره‌ی ناو ڵاپهرهکانیانه، به‌ده‌یان ده‌قی هه‌واڵ و ده‌ستنیشانکردنی که‌م و کورێ و چاره‌سه‌ر و بگره ده‌یان باسی به‌که‌ڵکی تری تیایه. بۆیه لای من هێشتا میدیا‌و ڕاگه‌یاندنی کوردی ڕۆڵێکی په‌سه‌ندی نییه.
*نوێکردنه‌وه کارە ڕەسەنەکان کارێکی په‌سه‌نده به‌پێی ته‌کنه‌لۆجیای سه‌رده‌م، بۆنموونه تاسه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست، لای ئێمه‌ی کورد هیچ هۆکارێکی پاراستنی که‌لتوری هونه‌ری ساز‌و ئاوازی کوردی نه‌بوون (نەنوسرابونەوە و تۆمار نەکرابوون) جگه له مانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه سنگاو سنگ، پاشان تۆمارکردنی سیم و قه‌وان و کاسێت و سێدێ و ئێستاش میمۆری و چه‌ندین هۆکاری پاراستنی ئه‌و سامانه زۆرەن، ئه‌مه کارێکی چاکه، به‌ڵام ئاوازێکی گۆرانی که له‌ساڵه‌کانی ١٩٧٠ وتراوه ئێستاش به‌هه‌مان شێوه و دور له‌بنه‌ماکانی سه‌رده‌م دوبارە بکرێته‌وه، سته‌مه…..؛ هونه‌ری گه‌لان ڕۆژی به‌به‌رگێکی جوانه‌وه خۆی ئه‌نوێنێ، له کارێکی فۆلکلۆری له سه‌دان فۆرمی جوان‌دا خۆی ئه‌نوێنێ،وهکوباسمکرد هه‌ندێ که‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌ری کردۆته پێگه‌یه‌ک بۆپاراستنی ئاسایشی گیرفانی، بۆنمونه زۆرجار گوێم لێبووه که‌که‌سێک له‌باسی هونه‌ردا وتویه‌تی ماوه‌ی ئه‌مساڵه چه‌ندم په‌یدا کردووه، مه‌به‌ستی په‌یداکردنی پاره‌بووه ، لهوهبترازێ دوودێڕ له‌سه‌ر ئاشنابونی به‌مۆسیقای کوردی نازانێ، به‌ڵام بۆ کردنه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆی، ئاماده‌یه ملی سه‌دان که‌سی له‌خۆی بهئهمهکتر بشکێنێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و توانای نوێگه‌ری نییه، نوێگه‌ری تەنها به هێنانی چه‌ند لهزمهیهکی مۆسیقای تورکی و ژه‌نینه فارسیه‌کان وکردنیان به‌به‌ری کارێکی ڕه‌سه‌نی گۆرانی کوردی ئه‌زانێ، بۆیه هیوادارم ههڵسو که‌وت له‌گه‌ڵ هونه‌ری کوردی‌دا له‌هه‌موو سه‌رده‌مێکدا له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ند بوونی هونه‌ر به پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه بێت و دوور له پاراستنێ ئاسایشی گیرفان‌و …..ناو،هتد بێت.
*هونه‌ری کوردی هه‌رساتێ له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی به‌ئه‌مه‌ک و نیشتمان په‌روه‌ردا بووبه به‌شێک له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه کاری پێکرا و له‌ژێرده‌ستی بێ ئهمهکان وههلپهرستان گیرفان ویستان ڕزگاری بو، ئه‌وساته خۆی له‌خۆیدا ڕێچکه یه‌کی جوانی له‌بار و به‌ره‌و دنیای نوێگه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی و به‌زاندنی سنوری وڵات مل ئه‌نێ.
*کاری هونەری ئەشێ خۆی لێدوێنەری خۆی بێت،ئه‌بێ خۆی گوزارش له‌خۆی بکات، ئه‌گه‌ر زمانیشی لاڵ بوو، ئه‌وه شایسته‌ی ئه‌وه‌نییه کەس لێی بدوێ.
سه‌ڵاح ڕه‌وف
٤-٢-٢٠١٦