ئەمشەو ٢٠/٨/٢٠٢٢ هونەرمەندی بواری کۆمیدیا گۆڤار ئەنوەر بە هۆی نەخۆشی بۆ دواجار ماڵئاوایی لێکردین. کۆچکردوو ماوەیەکی زۆرە بە دەست نەخۆشییەوە (دڵ، کۆبوونەوەی ئاو لە جەستە و بورانەوە) دەناڵێنێت. ئەمشەو نەخۆشی بۆدواجار بەسەریدا زاڵ دەبێت و لە تەمەنی ٤٤ ساڵیدا مۆمی تەمەنی کوژاندەوە.
گۆڤار ئەنوەر، لە ساڵی 1978 لە گەڕەکی کورانی شاری هەولێر لەدایکبووە و وەکو فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆ کاریکردووە.
لە ساڵی 1993 بەشداریی لە یەکەم کاری هونەری کردووە لە شانۆگەرییەک لە قوتابخانەی ئیبن خەلەکان، بۆ یەکەمجاریش لە ساڵی 1997 بەشداریی کورتەفیلمێکی کردووە بەناوی “منم دکتۆر”، بەشداریی لە 5 فیلمی سکرین، 2 کورتەفیلم، فیلمێکی سینەمایی درێژ و دەیان شانۆ و درامادا کردووە.
Discussion about this post