زانا گەڵاڵی : ئەمڕۆ سەر لە بەیانی هونەرمەندی بەناوبانگی میسری کمال الشناوی لەتەمەنی ٨٩ ساڵی کۆچی دوایی کرد، نیوەڕۆی هەمانڕۆژیش دەستپێکی مەراسیم لە مزگەوتی مصطفى محمود بەنوێژکردن لەسەر تەرمی ناوبراو دەستی پێکراو پاشان تەرمی ناوبراو بەرەو دوا مەنزڵگا بەرێخرا .
لە هونەرمەندە ناودارەکان جگە لە أشرف عبدالغفور نەقیبی سەندیکای هونەرمەندان و هومەنەرمەند محمد أبو داود وهونەرمەند حسين المالكي هیچ هومەنرمەندی تری ناودار ئامادەی مەراسیمی بەخاک سپاردنی تەرمی ناوبراو نەبوون.
کەمال شناوی کە یەکێک بوو لە ئەستێرە ناودارەکانی هونەری میسری، لە میژوووی ٦٢ ساڵ کارکردنی لە هونەری نواندن لەبوارەکانی سینەماو تەلەفزیۆن توانی بەسەدان بەرهەمی سەرکەوتوو پێشکەش بکات و خزمەتێکی گەورە بە بوارەکەی بگەیەنێت .
هەروەک لە ساڵی ١٩٩٦ بە بۆنەی یادی ١٠٠ سالەی سینەمای جیهانی پسپۆرانی بواری سینەما ١٠٠فیلم وەک باشترین فیلم لە میژووی سینەمای میسرییان دەستنیشانکرد، کە پێنجیان لە فیلمەکانی هونەرمەند کەمال شناوی بوون ، ئەوانیش (أمير الانتقام ، اللص والكلاب، المستحيل ، الرجل الذى فقد ظله، الكرنك).
کەمال شناوی لە ٢٦ دیسمبر ساڵی ١٩٢١ لە دایک بووە ماوەیەک وەک مامۆستای وێنەکێشان لە یەکێک لە قوتابخانە ناوەندیەکاندا وەک مامۆستا کاری کردووە.
دەستپێکی کارکردنی کەمال شناوی لە سینەما دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٧ لە فیلمی ( غنی حرب ) لە دەرهێنانی ( نیازی مصطفی ) وە دوایین کاریشی فیلمی (الواد محروس بتاع الوزير) کە لەساڵی ١٩٩٩ لەگەڵ هونەرمەند عادل ئیمام بوو.
جێی ئاماژەیە شناوی ڕۆڵی سەرەکی لەدەیان کاری سینەمایی و تەلەفزیۆنی بەسەرکەوتوویی بینیوە ، هاوکات تاقە کاری دەرهێنانی لە ساڵی ١٩٦٥ بۆ فیلمی( تنابلة السلطان) کردووە.
پرسەی ماتەمینی خوالێخۆشبوو بریارە ڕۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی پرسەکەی بێت لە ووڵاتی میسر.