ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ووڵاتی نەرویژ لە شاری ترۆندهایم هونەرمەند (ڕەئوف سەراج) دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند ڕەئوف سەراج لە چەندین فیلمی سینەمایی ڕۆلی بینیوە و خاوەندی چەندین خەلاتیشە لە فیستیڤاڵەکانی فیلم لە نەرویژ. سەراج بۆ ماوەی دوانزە ساڵ دەبێت ئاوارەی نەرویژە و بە درێژایی مانەوەی مافی پەنابەرێتی پێنەدراوە ، تا ماوەیەک بەر لە ئێستا و لە نەخۆشخانە مافی پەنابەرێتی سەند.
مەراسیمی ناشتن و شوشتنی هونەرمەند لە گۆڕستانی Moholt دەبێت وە هەر لە هەمان ڕۆژیش پرسەی لە سەنتەری ترۆندهایم بۆ دادەنرێت.
ناونیشانی پرسەکە
International Center. st
Glay Gata 2
انا للە و انا الیە راجعون