٨ی ئایار ڕۆژی جیهانی تووشبووان بە تالاسیمایە. ئەم ڕۆژە لەسەرتاسەری جیهان یاد دەکرێتەوە و چالاکی هەمەجۆر لەم ڕۆژە بەمەبەستی هاوکاریکرنی تووشبووان و ڕێکخراوەکان ئەنجام دەدرێت.
ساڵانەش لە کوردستان ئەم یادە دەکرێتەوە و زۆر جاریش لەم ڕۆژەدا هەڵمەتی خوێنبەخشین بە چڕی ئەنجام دەدرێت.
هونەرمەند چیا نازم گلی بۆ ئەم ڕۆژە پڕۆژەیەک بە مەبەستی هاوکاریکردنی توشبووانی تالاسیما ئامادە دەکات. ئامانج لە پڕۆژەکەش هاوکاریکردنی توشبووانی تالاسیمایە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە سایتی چراتیڤی سەبارەت بە پڕۆژەکەی هونەرمەند چیا نازم گلی ووتی:
“تووشبووانی تالاسیما لە بارودۆخێکی یەکجار سەخت دەژین. هەم لە ڕووی تەندروستی، هەم لە ڕووی ماددی. ئەوان پێویستیان بە هاوکاری هەمووان هەیە و نابێت پشتگوێ بخرێن. بۆیە باپێکەوە لە هەوڵی کەم کردنەوەی ئازارەکانیان بین ،خەندەیان بۆ بگەڕێنینەوە. ئەوان پێویستیان بەهاوکاریمانە. بۆیە من بەش بەحاڵی خۆم لە ٨ی ئایار لە یادی ڕۆژی جیهانی تووشبووان بە پێویستم زانی بەپێی توانا هاوکاریان بم. بۆ ئەم مەبەستە من 10 تابلۆم دروستکردوەو بۆ کڕینی پێداویستییەکانی نەخۆشانی تالاسیمیا دەیانفرۆشم. تابلۆکان بەشێکیان هونەری کالیگرافین و نرخەکانیان لە100$وە دەست پێدەکات. داواکارم لە هەمووان هاوکاری سەرکەوتنی ئەوپڕۆژەیەم بن. تابلۆکان لەدروستکردنی خۆمن و بە سەرپەرشتی سروە خان بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی تالاسیمیا/هەولیر”.
پرۆفایل و ئەکاونتی هونەرمەند چیا نازم گلی
https://www.facebook.com/chya.glee