لە ٢٤/٧/٢٠١١ هونەمەند چۆپی بەشداری کرد لە (فیستیفاڵی دوهەمی دەریا) لە شاری وان لە کوردستانی باکور،ئەوەی جێی باسە بە دەیان هەزار کەس لەو فیستیفاڵەدا ئامادە بوون و هەروەها ٣٦ پەرلەمانتاری هەڵبژێردراوی BDP و ٩٦ سەرۆك شارەوانی شارەکانی کوردستانی باکور ئامادەی فیستیفاڵەکە بوون.
دوای ئەوەی پێشکەشکاری فیستیفاڵەکە هەڤاڵ (حەکیم سەفگان) بە شێوەیەکی زۆر جوان هونەرمەند چۆپی بانگهێشتی سەر ستەیج کرد لە ناو ئاپۆری جەماوەردا و بە جۆش و خڕۆشێکی گەورەوە بە چەپڵە ڕێزان و شەهید نامرن و بژی کورد بژی ئازادی، هونەرمەند چۆپی سوپاس و پێزانینی خۆی بە ئامادەبوان ڕاگەیاند و باسی جوانی شاری وان و هەستی کوردپەروەرانەی خەڵکی شاری وانی کرد و پیرۆزبایی لە ٣٦ پەرلەمانتاری BDP کرد و بە خێرهاتنی سەرۆك شارەوانێکانی کرد هەروەها ماندونەبونیشی لە سەرۆكی شارەوانی باژێری وان و کۆمەلەی چاند و هونەر کرد بۆ ڕێکخستنی ئەو فیستیفاڵە و ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیان کرد.
دوای ئەوە دەستی کرد بە پرۆگرامی هونەری خۆی و تێکەڵییەکی یەکجار گەورە لە نێوان ئامادەبوان و هونەرمەند چۆپیدا دروست بوو .
لە کۆتایی بەرنامەکەدا هونەرمەند چۆپی سەرسامی خۆی پیشاندا بۆ عەشقی جەماوەری وان بۆ هونەری کوردی و بۆ ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی کە شاری وان بە خۆیەوە بینیویەتی لە سایەی شارەوانی کورداندا.
لە ١٠/٩/٢٠١١ هونەرمەند چۆپی بەشداری دەکات لە فیستیفاڵی مەزنی شاری (کۆڵن)ی ئەڵمانیا کە چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە سەد هەزار کەس ئامادەی ئەو فیستیفاڵە ببن.