دواى ئەوەى ماوەیەکى زۆرە هونەرمەند نوێنەر ئەحمەد سەرقاڵى کارى هونەری و فێرگە موزیکیەکەیەتى توانى گۆرانى نیشتیمانم بێ خەندەیە بکاتە کلیپ، ئەم گۆرانیە لە دابەش کردنى موزسیان هونەرمەند هێمن حسێنەو گروپێک موزیک ژەنى بە توانا بەشدارییان تێدا کردوە، گۆرانى نیشتیمانم بێ خەندەیە لە ئاوازو شێعرى هونەرمەند نوێنەر خۆیەتی و توانیویەتى بە هەستێکى جوانو ستایلێکى نوێ کاریگەرى خۆى بگەیەنێت، شایەنى باسە عەشق لە پێ دەشتى ئەم گۆرانیەدا باڵدارێکى سەربەست و پڕ هیوایە ،
وشەکانى ئەم گۆرانیە چنراون لە خۆشەویستی و مرۆڤ دۆستى پڕن لە ڕەنگى جوانى پێکەوە ژیان و وشە جوانەکانى ژیان وەک، نیشتیمان، پاییز، هەناسە، پۆلە ماچ، سنەوبەر، عەشق، نەورەس، هێلانە، خۆرنشینان، هاودەم، خۆشەویستی و دەیان وشەى ناسکتر لە گوڵى مینا، گەر بە وردى گوێى بۆ رادێری و چاوەکانت لێک بنێیت تێدەگەیت کە ئەم گۆرانیە چەندە ژیانت پێ دەبەخشێ ، بینین لە چاوى هونەرمەنددا پێگەیەکى باڵای هەیەو سەوز سەوز ژیان دەگرێ .
شایەنى باسە لە دواى ئەوەى لەم رۆژانەدا هونەرمەندى هەڵوێست بەرزو گەنجى بە توانا نوێنەر ئەحمەد توانى کلیپى گۆرانى نیشتیمانم بێ خەندەیە بە سەرکەوتوى بە ئەنجام بگەیەنێت و بە شێوەی دامەزراوەیی ستافێک لە کەسایەتی و گەنج و هاورێ خۆشەویستەکانى پێک بهێنێت کە بریتى بوون لە دەیان گەنجى هەست بەرزو بە توانا ، وەک هونەرمەند خۆى دەڵێت من سەر بەرزم کە هاوڕێکانم هێندە بە رێزەوە هاوکارم بوون، لە رۆژانى داهاتودا ڤیدیۆ کلیپى گۆرانى (نیشتیمانم بێ خەندەیە) بەر چاوى دۆست و لایەن گران و گشت هاوڵاتیانى کورد لە ناوەوەو دەرەوەى وڵات دەکەوێت کە هەر لە کوردوستانى خۆشەویست کارى وێنەى گرتنى بۆ ئەنجام دراوە و لە خوارەوە ناوى ستاف و مۆزیک ژەن و گشت ئەو کەسانەى لە گۆرانی و کلیپەکەدا هاوکاریی بوون هاتوە .
به ڕێوبه ری کاره کانی هونه رمه ند:
نه به ز: nabaz06@yahoo.co.uk
وڵاتی: به ریتانیا
لینکی وینه کانی ستاف و کاتی دروستکردنی کلیپه که:
http://www.facebook.com/Nwenarmusic?v=photos&ref=ts#!/album.php?aid=249256&id=544047779
http://www.facebook.com/pages/Nwenar-Music/281170195039
کلیپه کانی هونه رمه ند نوێنه ر: