لە ڕۆژانی ١٦-٠٦ بۆ ٢٥-٠٦-٢٠١١ لە زانکۆی کەمبریل ویڵ (University of the Arts London ,Camberwell College of Arts ) لە لەندەن وەک نەریتی ساڵانە وە و کۆتایی ھاتن بە ساڵی خۆێندن پیشانگەی زانکۆ کرایەوە.
ھونەرمەند مەریوان جەلال بە ١١ کاری سیرامیک بەشداری لەم پیشانگەدا کرد.
لە میانەی بەشداربوونی ھونەرمەند بەم شێوەیە تیشکی خستە سەر کارەکانی :
ئەو کارانەی لەم پیشانگەیەدا پیشان دراون بریتین لە دوو بەش کاری سەر چەرخ وە کاری دیوار بۆ ئەم کارەش چەند تەکنیکێکی جیاوازم بەکار ھێناوە کە لەگەڵ سروشتی کارەکاندا دەگونجێت, بۆ ئەم کارانە چەند شێوە قوڕم بەکا ھێناوە وە چەند تەکنیکێکی جیاوازی برژاندن, دابەزاندنی چەند وێنەیەک لەسەر کارەکان بە تەکنیکی چاپی دیجیتەڵ پاشان لە پلەی گەرمای نزمدا ٨٠٠ دەرجەی سەدی چەسپێنراون.
سەرچاوەی کارەکانم لە پیس بوونی ژینگەو وە بە کارھێنانی کانزا و ماتریاڵەکانی لە ناو سرووشتدان بە شێوەیەکی خراپ بیر نەکردنەوە لە باروو گووزەرانی مرۆڤەکان, وە بەکارھێنانەوەی ئەم ماتریالانە دژ بە مرۆڤایەتی. یەکێک لەو بابەتانی کە زۆر سەرنجی ڕاکێشام فلمێکی دۆکۆمینتەری بوو لە چەناڵی بی بی سی بەریتانی کە لەسەر ژینگە و نەوت کە چۆن نەوت دەبێتە تێکدانی ژینگەی ناوچەیەک کە پێشتر ناوچەیەکی زۆر ئارام و بێ گرفت بووە, وە ئەم ماددەیە چۆن دەبێتە مۆتەکەو ئامرازێکی تێکدەر زیاتر لەوەی کە خەڵکی ئەو شوێنە سوود مەند بن لێی لە ھەمان کاتدا جوانی بەھاکانی سرووشت دەبنە قوربانی ئەو ماددەیە وە شێواندنی سرووشت.
سەرەتا ھەندێک کارم بە جۆشدان بە دوکەڵ ئەنجام دا ئەویش بە بەکار ھێنانی ئاردە دار بۆ بە دەست ھێنانی رەنگێکی ماتی ڕەش کە یارمەتیدەر بوو بۆ بیرۆکەی کارەکەم, وە سەرکەوتنێکی زۆر باشم بە دەست ھێنا وە لە ھەمان کاتدا ھەندێک کاری ڕاکۆ م کرد کە بە ھەمان شێوە بە پەنگ خواردنەوەی دوکەڵ لە ناو شێونیکی داخراودا زیاتر ئە رەنگە ڕەشەم بە دی دەکرد. ئەم کارانی کە ئێستا نمایش کراون بەشێکن لەو ئەزموونانە وە پاشان گۆرینی شێوەکان بۆ ئەم بەرمیلانە ھەرچەند سەرەتا زۆر ئاسان نەبوو کە بەرمیلە کان بە یەک ئاست درووست بکەم بەڵام دوای ھەوڵێکی زۆر ئەو کارانەمبە ئەنجام گەیاند.