دوای ململانێیەکی توند لەگەل ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ هونەرمەندی ناوداری کورد و شاری سلێمانی (عەتا چاوشین) بۆ دواجار چاوی لێکنا و کۆچی دوایی کرد.
دەرکەوتنی هونەرمەند عەتا چاوشین لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکان بوو، تا دوا قۆناغی ژیانیشی بەردەوام بوو لە هونەرەکەی.
هاوکات کۆمەڵێک هونەرمەندی تری کورد دووچاری ئەم ڤایرۆسە بوونەتەوە و دیارترینی تووشبووەکان هەریەک لە هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی و نەرمین کاوانیە.