بەرەبەیانی ئەوڕۆ سێشەممە 17/8/2021 هونەرمەندی ناودار سەلام کۆیی بۆ دواجار چاوی لێکنا.
بە داخێکی زۆرەوە هونەرمەندی دێرین و خاوەن ئەزموون” سەلام کۆیی” چووە بەردلۆڤانی خودای مەزن، دوای ئەوەی هەر دوێنێ دووچاری جەڵتەی مێشک بۆوەو بە تەواوی باری تەندروستی تێکچوو، ئەمڕۆ بەم هۆیەوە کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند سەلام کۆیی هەر لە ساڵانی هەفتاکانەوە تا کۆتایی ژیانی بوونی بەردەوام ی لەسەر شانۆ و تەلەفزیۆندا هەبووە.