هونەرمەند (سەلاح ڕئوف) ئەستێرەیەکى رەوشاوەى ناو هونەرى موزیکى کوردییە ئەو لەساڵى (1951) لە ناوچەى شارەزوور هاتۆتە دنیاوە خانەى مامۆستایەنى لە ساڵى (1969) تەواو کردووە هەر لەبەر لێهاتووى لەساڵى (1987) شارەزایانى موزیک لە بەغداد بەپلەى ئیمتیازى یەکەم لەسەر ئاستى عیراق بە دەست دەهێنێت ئەندامێکى چالاکى تیپى مۆسیقاى سلێمانى و تیپى مۆسیقاى چالاکى هونەرى پەروەردەى سلێمانی و دامەزرێنەرى تیپى مۆسیقاى پیرەمێردو دامەزرێنەو مامۆستاى پراکتیکى و تیرۆرى بەشى موزیکى پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى سلێمانى بووە کارى هونەرى بۆ زۆربەى هونەرمەندەکانى وەک ( عەدنان کەریم و ئەژوەهبىو ئەسعەد قادر و عباس محمد وکەریم کابان وعوسمان عەلى وئاڵا عمرو دیارى قەرەداغى ) وە چەندینى تر‌ى کردووە جگە لەوەى خاوەنى گۆرانى دراماى (ژاڵە) یە کە بەدەنگى هونەرمەند عەدنان کریم ووتراوە وە دواین کاریشى ئامادەکردنى کارى هونەرى گۆڕستانى چراکان بوو کە لە هۆنراوەى شاعیر گەورەى گەلەکەمان (شێرکۆ بێ کەس ) بووە هەر بۆیەش ئێمە وەکو هەوڵێکى جدى بۆ خزمەت کردنى هونەرى کوردى ئەم دیدار‌و بەسەرکردنەوەیەمان لەگەڵ بەڕێزتان ساز کرد
دیمانە : سۆران مارف کریم
پ) سەلاح ڕئوف چۆن باس لە مێژووى کارى هونەرى خۆى و تایبەتى خۆى بۆ خوێنەرانى گۆفارى گوڵان دەکات؟
ئه‌و ساتانه‌ی من ڕێگه‌ی هونه‌رم هه‌ڵبژارد، ته‌نها له ڕێی خۆشه‌ویستی که‌سێتی خۆم بوو، ئه‌مویست ئهوتواناو به‌هره‌یه‌ی هه‌مه له‌ڕێ هونه‌ره‌وه بهدهوروپشتهکهمی ئاشنا بکه‌م، ئه‌مویست به‌خه‌ڵکی بڵێم من خاوه‌نی به‌هره‌یه‌کم، نه‌مئه‌زانی هونه‌ر ڕێگایه‌کی به‌مجۆره دژوار‌و سه‌خته، نه‌مئه‌زانی هونه‌ر خاوه‌نی ئه‌و په‌یامه گه‌وره‌یه‌یه، که ئه‌توانرێ به‌هویه‌وه شۆڕشێک به‌رپابکرێت، نه‌مئه‌زانی هونه‌ری ڕاسته‌قینه ئاوێنه‌ی پیشانده‌ری ڕواڵه‌تی میلله‌ته، به‌هۆی هونه‌ره‌وه میلله‌ت بهدهوروپشت وبگره به‌جیهانیش ئهناسێنرێ، نه‌مئه‌زانی ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه ڕهوهندهکانیش هونه‌ریان به‌ده‌یان جار له‌خاک لا پیرۆزتره و به هێمای پێناسه‌ی بوونی ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیانی ئه‌زانن، ئه‌وساته‌ی من توانیبێتم گهرچڵهپوشێکیش بێت له‌سه‌ر هێلانه پڕسهروهریهکهی هونه‌ری میلله‌ته‌که‌م دابنێم خۆم به‌سه‌ربه‌رز ئه‌زانم، بۆیه من له‌زاری خۆمه‌وه ناتوانم هیچ مێژویه‌ک بۆکارههونهریهکانی خۆم دابنێم، گهرهونهرم کردبێت ئه‌بێ ئه‌وان بدوێن، گه‌ر زیندوبن، گهرزیندوش نه‌بن ئه‌وا مێژووی چی، به‌ڵگه‌ی زیندو مێژوو دروست ئه‌کات، هه‌تا ئێواره خۆم هاواربکه‌م ناتوانم به‌ئاستی زیندویی کارێکی هونه‌ری بدوێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌ر زمانی دواندنی خۆی هه‌یه،ڕێ نادا که‌س له‌جیاتی بدوێ،قایل نابێت له‌پاشه‌مله باسی بکه‌ن، زۆر به‌زوویی به‌درۆت ئه‌خاته‌وه، بۆیه با خۆیان بدوێن، دوور له باسکردن و پێاهه‌ڵدانی من.
پ) ئەو کاتەى تۆ ئاوێتەى هونەرى میوزیک بوویت ئحساسى خەڵک بۆ هونەر چۆن بوو . بنەماڵەى ئێوە تاچەند پێیان خۆش بوو کەوا تۆ لەخزمەتى هونەرى موزیک بوونت هەبێت ؟
من له خێزانێکی ئاینی بووم…….؛ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌نهێنی سه‌رقاڵی فێربوونی کهمانچهبووم، تالهڕوداوێکدا ، دۆستێکم ئاشکرای کرد که‌من خولیای هونه‌رم، پاش ئه‌وه باوکم خۆی بانگی ئه‌کردم تا مۆسیقای بۆ بژه‌نم، به‌ڵام ئه‌وسه‌رده‌مانه زۆر به‌ئاشکرا لهڕومان نه‌ئه‌هات ئامێره‌کانمان له‌گه‌ڵ خۆمان ههڵبگریین، به‌ڵام به‌تایبه‌تی له‌شاری سله‌یمانیدا سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستییه‌ک بۆ هونهردرووست بوبو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که من وهکوقوتابیهک چومه چالاکی هونه‌ری سه‌یرم ئه‌کرد به‌سه‌دان که‌س ڕوی ئه‌کرده ئهومهڵبهنده، ئه‌وه‌ش ڕۆڵی تیپی مۆسیقای سله‌یمانی و تیپههونهریهکانی تری تیا‌بوو.
پ) بەکێ لە میوزیک ژەنانى جیهان ئەوکات سەرسام بوویت ؟
وه‌کوو هه‌رده‌م باسم کردوه که‌سانێکی وه‌کو مۆتزارتی مۆسیقازانی بلیمه‌تی جیهانی،ئه‌وسات و ئێستاش بهکارههونهریهکانی هێنده هه‌ستی بزواندووم که خوازیاری ئه‌وه‌بووم که که‌سێکی کورد بوایه، بۆیه هه‌رده‌م کاره‌هونه‌ریه‌کانی ئه‌و که‌سه به‌به‌شێک له که‌لتوره هونه‌ریه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌که‌می ئه‌زانم و هیوادارم ڕۆژێک هونه‌ره‌که‌ی ئێمه‌ش له‌وئاسته‌دا که‌سانی بیانی باوه‌شی بۆ بگرنه‌وه‌و به‌سامانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانی بزانن.
پ) بەڕێزتان ئەندامى تیپى مۆسیقاى سلێمانى بویت ، لەو دەمەدا تیپى مۆسیقاى سلێمانى کۆمەڵێک بەرهەمى جوانى خستە ئەرشیفى هونەرى کوردییەوە ئایا تۆ پێت وایە ئێستا ئەم تیپە وەک جاران ڕۆڵى کاراى هەیە لەخزمەت هونەریی کوردییدا ئەگەر وایە ڕۆڵى هەیە ئەى بۆچى ئێستا ناتوانێت بەرهەمێکى زیندووى وەکو بەرهەمى ساڵانى حەفتاکان و هەشتاکان پێشکەش بکات وە ئەگەر نەیتوانیووە لەو ئاستەدا بمێنێتەوە هۆکارەکەى چیە ؟
ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی تیپی مۆسیقای سلیمانی تیا دامه‌زرا، سه‌رده‌مێکی سه‌خت و دژوار بوو، سه‌رده‌مێک بوو پێویستی به‌هونه‌رمه‌ندی هۆشیار و نیشتمان په‌روه‌ر بوو، ڕاستهئهوبهرههموکارههونهریانهی ئه‌و ساتانه ئه‌نجام دران، جێی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵکی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وهکووتمان، ئه‌وسه‌رده‌مه سه‌رده‌می به‌رگری بوو، به‌رگری له خاک که‌کاری پێشمه‌رگه‌و هێزه‌چه‌کداره‌کانی شاخ و ڕێکخستنه کانی نێوشارو شارۆچکه‌کان بوو، به‌رگری له هونه‌رو که‌لتور که له‌هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن ئه‌زمون و به‌ئه‌مه‌ک به‌رامبه‌ری گه‌ل ونیشتمان ئه‌وه‌شایه‌وه، کام کاری هونه‌ریت بکردایه زۆر به ئاسانی له‌لایه‌ن میلله‌ته‌که‌مانه‌وه باوه‌شی بۆ ئه‌کرایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میله‌تیش ده‌رکی به‌وه‌کردبوو که تاکه ڕێیه بۆ پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی که‌لتورو هونهرهکامان که داکۆکی له بوونی میله‌ته‌که ئه‌کرد، به‌ڵام ئێستا سه‌رده‌مێکی تره، سه‌رده‌می ئه‌وه‌یه که‌هونه‌ر ببێته ئاوێنه‌یه‌کی جوان بۆ پیشاندانی ڕواڵه‌تی جوانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاشکرایه که وتراوه گه‌ر ئه‌ته‌وێ له ئه‌زمونی گه‌لێک تێبگه‌ی له ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌که‌یه‌وه ده‌ست پێبکه، بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌رکێکی نیشتمانی گه‌وره‌یه که ده‌سه‌ڵاتداری به‌ئه‌مه‌ک به‌رامبه‌ر گه‌ل و نیشتمان ئه‌و دڵسۆزیه‌ی ئه‌وساتانه‌ی تیپی مۆسیقای سله‌یمانی بیر نه‌که‌ن، هه‌وڵبدرێت له‌ڕێ داواکانیانه‌وه زه‌مینه‌یه‌کی له‌بارتر بۆ هونه‌ری کوردی بڕه‌خسێنرێ، من له‌یادمه ئه‌وساتانه ته‌نها ئه‌رکی هونه‌رمه‌ند ئامێری مۆسیقا ژه‌نین نه‌بو، ئه‌بوایه هونه‌رمه‌ند بیزانیایه چی ئه‌ژه‌نێ ، بۆ چ مه‌به‌ستێک مۆسیقا ئه‌ژه‌نێ، تیپی مۆسیقای سله‌یمانی چه‌ندیین لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆکاره هونه‌ریه‌کان هه‌بوو ته‌نانه‌ت لێژنه‌ی تایبه‌تی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کاره‌هونه‌ریه‌کانی فیستڤاڵه‌کان تایبه‌تی بوون، بۆیه هه‌ر لهوساتانهوه له‌تیپی مۆسیقای سله‌یمانی ده‌رک به‌وه کرابوو که ئه‌بێت هونه‌ر له‌گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام دا بێت، هونه‌ر ئه‌وساتانه په‌یامه‌که‌ی خۆی نه‌دۆڕاندبوو، هیوادارم له‌ڕێی خه‌ڵکی به‌ئه‌مه‌که‌وه ئێستاش پارێزگاری لهوپهیامه بهرزهبکات.
پ) بەڕێزتان وەک دامەزرێنەرى بەشى موزیکى پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى سلێمانى تا چەند پەیمانگاى هونەرە جوانەکان ئێستا توانیویەتى کادرى هونەرى باش پێبگەیەنێت باشە ئەگەر توانیویەتى بۆچى ساڵانە دەیان قوتابى لە پەیمانگا بڕوانامە بە دەست دەهێنن ئەوەى لە شەقامى هونەرى کوردی‌دا دەمێنێتەوە لە پەنجەکانى دەست تێناپەڕێت ؟
ئه‌و ئاسته‌نگییه له هه‌موو دنیادا هه‌ر وایه، مه‌رج نییه ئه‌وکه‌سه‌ی ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان بێت، بتوانێ به‌ته‌واوی له‌هونه‌ردا کار بکات یان ببێته هونه‌رمه‌ند، زۆر که‌س ئه‌بینم به‌ناو ده‌رچوی زۆر لهکۆنسهرفاتۆریۆمهکانن، به‌ڵام بڕوانامه‌که‌یان به‌قه‌دکراوی له گیرفانیانهو له‌وه‌ئه‌چی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی لهکاردامهزراندن که‌ڵکی لێوه‌ربگرن، ئه‌وێش ته‌مه‌نێکی کورتی ئه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ده‌رکه‌وت خاوه‌نی هیچ ئه‌فراندنێک نییه، به‌ئاسایی له دامه‌زراندنه‌که‌شی په‌شیمان ئه‌بنه‌وه، هه‌رچه‌نده لای خۆمان هێشتا کار و ئه‌فراندن جێی به‌بڕوانامه له‌ق نه‌کردوه، به‌ڵام هه‌روای لێدێت، که که‌سانی زۆر به‌تواناو خاوه‌ن به‌هره نه‌بن له‌و داموده‌ستگا هونه‌ریانه جێیان نه‌بێته‌وه، ئازیزم من له‌ته‌مه‌نی مامۆستایه‌تیم له په‌یمانگا پتر له 200 خوینکار خوێندنی په‌یمانگایان ته‌واوکرد، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌به‌رچاون، یان خاوه‌نی به‌هره‌و ئه‌فراندنێکی هه‌ست پێکراون ژماره که‌یان له 20 تێپه‌ڕناکه‌ن، هه‌رچه‌نده تا ئێستاش په‌یامی ئه‌و په‌یمانگایانه ههرپێگهیاندنی مامۆستایه‌کی هونه‌رییه، ئه‌وه‌ی خۆی له‌بواری هونه‌ره‌که‌دا ئه‌هێڵێته‌وه به‌هۆی ئازایه‌تی و به‌هره‌ی خۆیه‌وه‌یه‌تی، منیش هیوادارم په‌یامی ئه‌و فێرگههونهریان ڕون و ئاشکراتر ببێت، له په‌یمانگایه‌کی مامۆستا پێگه‌یاندنه‌وه ببنه په‌یمانگایه‌کی هونه‌ری.
پ) ئایاسیستەمى پەروهردەى هونەرى لە کوردستان پیویستى بە گۆڕانکارى نیە ؟
به‌ڵێ ئه‌وێش وه‌کو هه‌موو سیستمه‌کانی ترزۆر پێوستی به‌پلانی نوێ و پێگه‌یاندنه نوێکانه، هه‌ڵبه‌ته ئێستا سه‌رده‌مێکی نوێیه، ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی ئێمه ته‌نانه‌ت نوسینی نۆته به‌ده‌ست و خه‌تی خۆمان ئه‌مان نوسی، به‌ڵام ئێستا، ڕاگه‌یاندنه‌کان ئه‌وه‌نده له‌بار و له‌به‌رده‌ستن خوێندکار زۆر به‌ئاسانی ئه‌توانێ ئاگاداری هه‌مو پێشکه‌وتنه نوێ کان بن، بۆیه زۆرگرنگه ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌روه‌رده زۆر هۆشیارانه ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵه گرنگه بکه‌ن، هه‌رده‌م کارئاسانی بکه‌ن بۆگه‌یشتنی مامۆستا و خوێندکاره‌کان به‌شێوه‌و ڕێگا زانستیه نوێکان .
ئێوەى هونەرمەندانى خاوەن ئەزموون چ پێشنیارێکتان هەیە بۆ ئەوەى سستەمێکى نوێى هونەرى لە کوردستان بهێننە ئاراوە ؟
هه‌رکاتێ هونه‌ر گه‌یشته ئهوئاقارهی که خاوه‌نی په‌یامه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی بێت، ئه‌وا پێویستی به پێشنیاری من نابێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر هونه‌ر بێ په‌یام بوو به‌هه‌زاران پێشنێاری من و که‌سانی تریش له‌بره‌ودا نابێت، بۆیه کاری به‌رپرسان و کارمه‌ندانی هونه‌ر ئه‌وه‌یه زۆر باش له ئه‌رک و کار و په‌یامی هونه‌ر تێبگه‌ن، ئه‌وکه‌سانه‌ی که هونه‌ریان کردۆته دارده‌ستێک بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌رامه گڵاوه‌کانی خۆیان هه‌ر زوو وازواره بهێنن له‌وکاره ناهه‌موارانه ، به‌ڕاستی ئه‌وه لێپرسراوێتییه‌کی مێژووییه، ئه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بێ له ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌وجۆره نه‌خۆشیانه دواڕۆژ لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌کرێت، مێژوو جگه له نازناوه‌که‌ی سالێری زیاتریان ناداتێ.
پ) موزیک پەیامێکى گرنگە بۆ لێک گەیشتى نەتەوە جیاوازەوەکان و دروست کردنى پردى پەیوەندى کلتورى فەرهەنگى لە نیوان نەتەوە جیاجیاکان ئایا کورد تا چەند توانیویەتى ئەو ئامانجەى لە هونەرى موزیک هەیەتى و هەیبووە بیگەیەنێت ؟ ئایا توانیوویەتى ئەو پردى پەیوەندییە دروست بکات ؟
هونه‌ر په‌یامێکی گرنگه، هۆکارێکه بۆ ڕواڵه‌ت ناسینی میلله‌ت،هه‌رکاتێ هونه‌ر ئاسته‌که‌ی ئهوهندهفراوان بو بتوانێ سنوره‌کان ببه‌زێنێ، ئه‌وا ئه‌وئه‌رکه‌ی خۆی به‌جێ ئه‌هێنێ، به‌ڵام هونه‌ر له‌خۆیه‌وه ئه‌و ئه‌رکه نابینێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رده‌م هونه‌ر پێویستی به‌که‌سی کارامه‌و لێزان بووه، پێویستی به‌که‌سانی به‌هره‌دار هه‌یه، پێویستی بهئهفراندنهکانی تاکه‌که‌سی هه‌یه، تا ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه ببینێ، به‌داخه‌وه ئه‌ڵێم هونه‌ری ئێمه هێشتا له‌بازنه‌ی لاسایی کردنه‌وه دا ئه‌خولێته‌وه، ئه‌وکه‌لتوره جوان و ڕهسهنهمان وه‌لاوه خراوه، هه‌رچه‌نده من ترسی فهوتاندنیانم نه‌ماوه، به‌ڵام نهشونماکردنیان ئه‌رکێکی پیرۆزه، که‌ڵک وه‌رگرتن لێیان کارێکی بلیمه‌تانه‌یه، من زۆر دڵسادم که‌سێکی وه‌کو عه‌دنان که‌ریم و مه‌ریوان سه‌فا ئه‌دین و چه‌ندینی تریش کهمکهمێک ئه‌و ئاوازه پێشینیانه به‌جۆرێکی سه‌رده‌میانه تر ئهچڕنهوه، ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا چه‌سپاندنی ئهرکهنیشتمانیهکهیه، ناسین و نوێکردنه‌وه‌ی ڕهسهنایهتیهکهمانه، جا ئه‌وساته‌ی مۆرکی ڕه‌سه‌نی کوردی بهشێوازهکانیهوه که‌وتنه به‌ر گوێ و دیده‌مان، ئه‌وساته هه‌ست به بونی خۆمان ئه‌که‌یین دروست بونی ئه‌و پرده تا دروستبونی سیمفۆنیهکی کوردی لهوێوهدهست پێئه‌کا.
پ) زۆرهەن ڕەخنە لەمۆسیقاو گۆرانى کوردى دەگرن لە کاتێکدا ڕەخنە گرى جدى نین تۆ چۆن وەڵامیان دەدەیتەوە پێتوایە ئێمە ڕەخنەگرى جدیمان لە بوارى موزیک و گۆرانى کوردى هەیە ؟
هه‌موو که‌سێک بۆی هه‌یه و مافی خۆیه‌تی ڕه‌خنه بگرێ، پێشکه‌وتن و فراوان بونی ئاستی زانیاری هونه‌ری له‌ناو میله‌ته‌که‌وه ده‌ست پێئه‌کا، هونه‌رێک تا میلله‌ت ڕێزی نه‌گرێ هونه‌رێکی کرچ وکاڵه، هه‌رچه‌نده هونه‌ر زۆرجار له‌ئاستی ڕۆشنبیری میلله‌ت به‌رزتره، به‌ڵام ئه‌بێ به‌لای که‌مه‌وه لای خه‌لکی په‌سه‌ند بێت، به‌واتایه‌کی تر به‌میلله‌ت هه‌رس بکرێت، نه‌ک هونه‌رێکی به‌میلله‌ت نامۆ بێت، هونه‌رێک که میلله‌ت پێێ ئاشنا نه‌بێت که‌سێکی بێگانه چۆن لێت ڕازی ئه‌بێت، بۆیه واچاکتره که هونه‌رمه‌ند گوێ لهههموکهسێک بگرێت، به‌مه‌رجێک به‌رامبه‌ره‌که‌ی که‌سێکی به‌ویژدان بێت، نه‌ک ههمومهبهستهکهی ههرڕوخاندن و له‌باربردنی کاره‌هونه‌ریه‌که بێت، به‌ڕای من ڕه‌خنه‌گری ڕاستی ههمێشهکهسه ڕوخێنه‌ره‌کان نین به‌ئاستی ئه‌وه‌ی که له‌ئاستی پاراستنی که‌لتوره‌که ئه‌دوێن، به‌ئاستی دڵسۆزیان بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌که‌مان، نوسه‌ری ڕاستگۆ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی به‌ره‌و پێشچونی هونه‌رو بهرزڕاگرتنیهتی، من ڕام وایه تا تاکی هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ر ئاستی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه هه‌لسوکه‌وت له‌گه‌ڵ هونه‌ر نه‌کات، هه‌رچیه‌کیشی له‌باره‌وه بنوسرێ هه‌ر بێهوده‌یه، جاڕهخنهگری ڕاستی بیڵێ یان هه‌رکه‌سێکی تری میلله‌ته‌که بێت.
پ) ئەو پاشاگەر دانییەى کە لێرەو لەوێ باس دەکرێت کە دەڵێت لە هونەرى کوردی‌دا هەیە تۆ پێت وانیە بەس زۆرى پەیوەندى بە نە بوونى سانسۆرونەبوونى ڕەخنە گرى جدى لەبوارى هونەرى دا هەیە ؟
بێ پلانی لههونهرو له په‌یامی هونه‌ر نه‌گه‌یشتن هۆکاری دروست بوونی قه‌یرانن، به‌داخه‌وه تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتیش له‌په‌یامی هونه‌ر نه‌گه‌ییوه، من ڕام وایه، ئه‌و چه‌که‌ی که سه‌دان ساڵه بۆنیشتمان کراوه‌ته شان، بۆ ڕزگارکردنی کوردستان، له‌ئاستی په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی هونه‌ردا نه‌بووه‌و قه‌تیش نابێ، ئه‌وکه‌سانه‌شی که‌ده‌ستیان له‌دروست بوونی ئه‌و وه‌ستانه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری و هونه‌ریه‌دا هه‌یه باسه‌دان ته‌لاریان له‌کوردستاندا دروستکردبێ، به‌هه‌مویان ناچنهئاستی به‌ربه‌ستێک له‌ڕوی په‌ره‌سه‌ندنی هونه‌ری میلهتهکهدا، هه‌رکه‌سێ ببێته هۆکاری پاشاگه‌ردانی له‌ناو هونه‌ری میله‌ته‌که به‌که‌سانی تاوانبار هه‌ژمار ئه‌کرێن، من ڕام وایه سانسۆر له‌ناخی تاکی کورد خۆیه‌وه ئه‌بێ ده‌ست پێ بکات، هه‌رکاتێ هونه‌رمه‌ند ناخی خۆی بووه سانسۆر ئه‌وکاته کاری خراپ و نابه‌جێ ناکات، کارێک ناکات زیانێکی بۆمیلهتهکهو ناوبانگی میلله‌ته‌که هه‌بێت، کههونهرمهندی خاوه‌ن ئه‌زمون و به‌پلان و سه‌رقاڵی ئه‌فراندنێک بوو، ئه‌وا بونی سانسۆر کارێکی زۆر باشه جاسانسۆرهکه پرۆفیشیۆناڵبێت ئه‌وا سه‌دان جار بۆ به‌ره‌وپێشچون و فراوانکردنی ئاستی هونه‌ره‌که‌مان هه‌یه، له‌هه‌موو ساتێکدا هونه‌ر پێویستی به سانسۆر هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا سانسۆر له‌ئاستی سانسۆری کردن له‌سه‌ر که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌نده‌کانه نه‌ک له‌سه‌ر ئاستی کاره هونه‌ریه‌کان، نموونه زۆرن ، زۆر لهتهلهفزیۆنهکان سانسۆریان خستۆته سه‌ر هه‌ندی ناو جا ئاستی هونه‌ری هه‌رچۆنیک بیت، گرنگ ئه‌وه‌یه که ناشێ هونه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌نده لهشاشهکهی ئه‌وانه‌وه ، پیشان بدرێت، ئه‌مه له‌ساتێکدا له‌هه‌ندێ که‌ناڵی تهلهفزیۆنیا هه‌ندێ بابه‌تی منداڵان له ئاواز و گۆرانی و سه‌ما به‌شێوه‌ی ڕاپ بڵاو ئه‌کرێته‌وه، که له‌هه‌موو جیهاندا، جیهانی منداڵان به‌جیهانێکی زۆر ناسک و ترسناک ناسراوه و ئه‌بێ شێوه‌ی زمان و تایبه‌تمه‌ندی ئاواز‌و گۆرانی و مۆسیقایهکانیان زۆر تایبه‌ت به‌منداڵان بێت،خاوه‌نی ڕه‌سه‌نایه‌تیه‌کی زۆر بیت به‌مه‌رجی نزیکی له ته‌مه‌نی منداڵه‌که‌وه ڕه‌چاو بکرێت.
پ) تۆ یەکێک بووى لە ئەندامانى تیپى مۆسیقاى شۆڕش باشە تۆ پێت وایە پێویستى دروست بوونى ئەو تیپە لەو کاتەدا چی‌بوو ؟ وە ئەو کارە دیارانە چی بوون ئەو کاتە پێشکەشتان کرد ؟
ئه‌وساته بوونی تیپی مۆسیقای شۆڕش پێویستیه‌کی مێژویی بوو، ئێمه ڕۆژانه زۆر له ڕۆژنامه نوسان و چاودێران و نوسه‌رانی بیانیمان ئه‌بینی، لایان سه‌یربوو که میلله‌تی کورد که هه‌ر ناوی به‌شاخ و چه‌ک و شه‌ڕ بڵاو بوبوه‌وه،تیپێکی مۆسیقای گه‌وره له‌وڕۆژه‌دا که ژماره‌ی له(سی) ئه‌ندام زیاتر ئه‌بو، شان به‌شانی هاوڕی پێشمه‌رگه‌کانیان به پیشاندانی کاری هونه‌ر ساز و ئاواز پێناسه‌ی میله‌ته‌که‌یان ئه‌کرد، بۆیه پێم باشه به‌ری ئهوخهباتانه هه‌روا به‌ئاسانی له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌زان و هه‌لپه‌رست له بار نه‌برێن.
پ) تۆ پڕۆژەى لێکۆلینەوەى ( پۆلێنێکردنى پەیژەو فۆڕمەکانى مۆسیقاى کوردى ) ت لە بەر دەستە، ئایا ئەم پڕۆژەیەت بە کوێ گەیشت ؟
له قه‌واره‌ی په‌رتوکێکی 771 لاپه‌ره‌یی و به فۆرمی A4 ، ته‌واو بووه،که بریتییه له نوسین و داڕشتنی چه‌ند تیۆرێکی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای زانستیهجیهانیهکان، بۆ پۆلێن‌کردنی پهیژهمۆسیقاییهکوردیهکان، له سه‌ر بنه‌مای هه‌ردو زانستی په‌یژه‌ی دیاتۆنیک و کرۆماتیک، هه‌روه‌ها دانانی تیۆر بۆ گه‌شه‌دان بهپهیژهمۆسیقاییهکان له‌بواری یه‌ک پارچهئاوازدا و ڕزگارکردنی ئاواز‌و گۆرانی کوردی له قاڵبی گۆرانی فۆلکلۆری و گه‌یشتن به‌ئاکامی نوسینی ئهنسترومینتاڵی، له داهاتویه‌کی زۆر نزیکدا به‌چاپی ئه‌گه‌یه‌نم و ئێستاش سه‌رقاڵێ به‌هۆڵه‌ندی کردنیم له گه‌ڵ پسپۆڕانی زمان و مۆسیقاش، له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانه‌که‌ی خۆم به‌بێ یارمه‌تی پسپۆری زمان بۆ ئه‌جۆره کارانه ناشێ.
پ) ساڵانى هەشتاکان کۆمەلێک تیپى هونەرى دروست بوون کە کۆمەڵێک گەنجى ئەو کاتە کاریان تیادا دەکردو ئێستاش بوون بە دەنگ لە هونەرى کوردی‌دا بۆ نمونە هونەرمەند ( سالار سەلمان . کەمال محمد ، نەریمان بابان ، کاروان عوسمان ) و هتد،،،، پەیوەندى تیپى مۆسیقاى سلێمانى لەگەڵ ئەم کەسانە تاڕادەیەک لاوازبوو باشە هۆکارەکانى نەبوونى ئەو پەیوەندییەى تۆ بۆ چى دەگەڕێتەوە باشە ئەگەر تیپى مۆسیقاى سلێمانى ئەو کاتە چەترێک بووە بۆ هونەرمەندانى سلێمانى بۆ پەیوەندى لەگەڵ تەواوی هونەرمەندان بەبێ جیاوازى نەبەستووە ؟
وه‌کو باسمانکرد ئه‌وسه‌رده‌مه سه‌رده‌مێکی دژوار بوو، سه‌رده‌می بزوتنه‌وی ئازادی خوازی سه‌رفه‌رازی له‌ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه ده‌ستی پێ کردبوو، سه‌ره‌تای دروستبونی ڕیزه‌کانی یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان بوو، ڕژێم هه‌وڵی ئه‌دا سهرهداوێکیش بێت، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستی که‌وێت، هه‌روه‌ها تیپی مۆسیقای سله‌یمانی واخۆی پیشان ئه‌دا که ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌وه‌نده که‌مبۆته‌وه که‌ناتوانێ کۆنسیرتێک به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ، بۆ دۆرکهوتنهوه له به‌شداری کردن له جه‌نگه ناڕه‌واکه‌ی،که‌به‌سه‌ر گه‌لی عێراقی سه‌پاندبوو، هه‌روه‌ها بۆ دورکه‌وتنه‌وه له به‌شداری کردن له فیستڤاڵه‌کانی قادسییه‌ی دۆڕاو، بۆیه تیپی مۆسیقای سله‌یمانی زۆر به سڵه‌مینه‌وه ههڵسوکتی له‌گه‌ڵ دهروپشتا ئه‌کرد، دوباره تیپی مۆسیقای سله‌یمانی تائێستاش خاوه‌نی مۆرکێکی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، هه‌رکه‌سێ بیویستایه له‌تیپی مۆسیقای سله‌یمانی نزیک بێتهوهئهبوایه به‌و مۆرک‌و ستایله‌ی تیپیمۆسیقای سله‌یمانی ڕازی بێت، بۆیه دورکهوتنهوهکه ته‌نها له‌لایه‌ن تیپی مۆسیقای سله‌یمانیه‌وه نه‌بو، لهوسهردهمانهشدا هه‌رکه‌سێ بیویستایه له‌ژێرسێبه‌ری تیپی مۆسیقای سلیمانیداو له‌ڕوانگه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری کوردییه‌وه کار بکات، هیچ ڕێگرێک به‌دی نه‌ئه‌کرا، هه‌روه‌ها تیپی مۆسیقای سله‌یمانی خاوه‌نی یاسا‌و په‌یڕه‌وی خۆی بو، هه‌رکه‌سێ ببوایه به‌ئه‌ندام له‌و تیپه بۆی نه‌بو جگه له‌وێ و شوێنی نانپهیداکردنی له‌هیچ گروپ و تیپێکی تر کار بکات.
پ) ئێوە چۆن لە کارى ئەو کۆمەڵەچەنجە دەتانڕوانى کە تا ئەمڕۆش گویگرێکى زۆر لە هەوادارانى هونەرى کوردین موتابەعەى کارە هونەرییەکانیان دەکەن ؟
هه‌رکارێکی هونه‌ری به شێوه‌یه‌کی زانستی به‌ئه‌نجام گهیانرابێ، جا خۆماڵی یان بێگانه بێت ، هه‌روه‌ها گهرکارێکی کوردی خاوه‌ن ڕه‌سه‌نایه‌تی و مۆرکی کوردی بێت، ئه‌وا جێێ سه‌رنجی ههموکهسێکه نه‌ک ئێمه ، هه‌رکه‌سێ به‌ئاستی تاڵه‌مویه‌ک بخاتهسهرخهرمانی هونه‌ری کوردی جێی ئاماژه‌کردن و ستایشکردنه.
پ)ئەو ستایلە نوێیەى ناو گۆرانى و موسیقاى کوردى چۆن هەلدەسەنگێنى ؟
من هیچ ستایڵێکی نوێ نابینم،من نازانم ستایڵ به‌چی ئاماژه ئه‌که‌ن، ئایا جۆری ڕاپ ستایڵی کوردی یه..؟ ئه‌وجۆره مۆسیقایانه که ئامێری ڕۆژئاوییان تیایه زۆر له‌کۆنه‌وه له‌ناو مۆسیقای کوردی دان، ئیتر من نازانم مه‌به‌ستتان لهستایڵی نوێ چییه، ئازیزم ده‌رک به ڕه‌سه‌نایه‌تی ئه‌وه‌نده کارێکی ئاسان نییه، هه‌موکه‌س خۆی له‌قه‌ره‌ی بدا……..، له‌ناو هه‌موو که‌مان ژه‌نانی عێراقی فالحه کوێر ئه‌یتوانی مۆسیقای جبایشهکان لێ‌بدا، ته‌نها نایه‌که‌ی (خچر الیاس) مۆرکی عه‌ره‌بی پێوه بوو، هه‌مو تورک کوسیان به‌ئاستی موسته‌فا کاندیرالی (mustafa kandirali) کلارنێت به تورکی ناژه‌نن، که‌س له‌ئاستی حه‌سه‌ن زیره‌کدا مۆرکی ڕه‌سه‌نی کوردی ناچڕێ،گوێ له وگۆرانیانه بگره له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای ڕادیۆی به‌غداد تۆماری کردووه، عه‌لی مه‌ردان ده‌یان مۆسیقا ژه‌نی عه‌ره‌ب له‌پشتیه‌وه بو، ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی له‌ده‌ست نه‌دا، هیوادارم تۆزێ به‌زانستیانه زیاتر له ستایڵ بدوێێن.
پ)ئایا خۆ بەستنەوە بە فۆلکلۆرە وە بەسە بۆ ئەوەى ئیمە هونەرى کوردى بەرەو پیش بەرین ئاخود پیوستمان بە شیوازیکى نوێ هەیە لە هونەرى کودریدا ؟
ئه‌وه پێویستیه‌کی مێژوییه که که‌ڵک وه‌رگرتن له فۆلکلۆر بۆ چه‌سپاندنی ڕه‌سه‌نایه‌تییه، دوباره‌کردنه‌وه‌ی فۆلکلۆر وه‌کو خۆی کارێکی زۆر باش نییه، به‌ڵام که‌ڵک وه‌رگرتن له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری ڕسته‌کانی و میانه ده‌نگیه‌کانی به‌واتای ئه‌وتایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که بۆنهتهمۆرکی میلله‌ته‌که که‌ڵکیان لێوه‌ربگیرێ، هه‌وڵبدرێ له‌سه‌ر بنه‌مای نوێخوازی کاری هونه‌ری نوێ و فۆرمی مۆسیقایی له‌بار و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و جۆره فۆرمه شاراوانه‌ی کهمیلهتهکهمان خاوه‌نیه‌تی، وتائێستا که‌ڵکیان لێوه‌رنه‌گیراوه، وههوڵبدرێ شان به‌شانی هونه‌ری گه‌لانی پێشکه‌وتو که‌ڵک لهنوێخوازیهکانی جیهانی وه‌ربگرین، هه‌ر وه‌کو چۆن کاری فۆلکلۆری دوباره بکرێنه‌وه ئاواش ڕه‌وا نییه کارێکی هونه‌ری میلهتێکت تر وهکوکاری میلله‌ته‌که‌ی خۆمان کاری له‌گه‌ڵ بکرێت، چگهلهو کاره مۆسیقاییانه‌ی که بونه‌ته مۆرکی هونه‌ری هه‌موو جیهان.
پ)ئیستا لە چ کاریکى هونەریت پەشیمانیت ؟
ههموکارههونهرهکانم زاده‌ی مێشک‌و بیروهۆش وتواناو ئه‌فراندنی خۆمه له‌هیچ کارێکم په‌شیمان نیم، له‌وانه‌یه له‌هه‌ندێ هه‌ڵسوکه‌وتم له‌ناو بواری هونه‌ردا په‌شیمان بم، به‌تایبه‌تی یارمه‌تیدانی هه‌ندێ که‌سی بێ ئه‌مه‌ک،که پاداشتی ئه‌و یارمه‌تی وهاریکاریهیانم به‌شێوه‌کی پڕ به‌ئاستی بهئهمهکیان بوو، به‌ره به‌ره خه‌ریکی نوسینهوهیانم.
دواى ئەو هەموو ئەزموونە هونەرییە ئیستا خۆت لە کۆێى هونەرى کودردیدا دەبینیتەووە ؟
من پێمخۆشبوو له‌ئاستێکی زۆر به‌رزدا هونه‌ری کوردی ببینم، ههرڕۆژێ ئاستی هونه‌ری کوردی باڵابو، منیش هاوکاریه‌کم کردبێ ئه‌وا خۆم به‌سه‌ربه‌رز ئه‌زانم.
پ)پرۆژەو بەرنامەى هونەریتان چییە ؟
سه‌رقاڵی کاری هونه‌ری زۆرم ، له‌هه‌مویان گرنگتر له‌لام به‌هۆڵه‌ندی کردنی لێکۆڵینه‌وه‌که‌م بۆ پۆلێن‌کردنی پهیژهمۆسیقاکانی کوردی ، هه‌رکامیان که‌وتنه ساتی بڵاوکردنه‌وه خۆیان له‌خۆیان ئهدوێێن.