دوای ململانێیەکی سەخت لەگەل ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ هونەرمەندی ناوداری کورد سابیر کوردستانی لە نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانی سپارد.
کوردستانی لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٥ شاری کەرکوکە، هەر لە منداڵییەوە بە هۆی چارەسەری هەڵە بۆ چاوەکانی نابینا دەبێت. لە ساڵی ١٩٧٠ دەست بەکاری هونەری دەکات و لە ١٩٧١ یەکەم بەرهەمی هونەری بڵاودەکاتەوە.
لە ژیانی هونەریدا سابیر کوردستانی خاوەنی چەندین کاسێت و سیدی و ڤیدۆ کلیپە.